رۆژی ٣٠بانەمەڕ سێ نوێنەری مەجلیس، لە سەر پەرەستاندنی دیاردەی “کڕین و فرۆشی منداڵ لە ئێران ” وەدەنگ هاتن و داواکاری سزای قەزایین لەوبارەوە.
ئەو سێ نوێنەرە لە وتووێژێکدا لە گەڵ یەکێک لە هەوڵدەرییەکانی ئێران کڕین و فرۆشی منداڵانیان بە تاوان زانی و، لەو بارەوە داوایان کردوە کە دەزگای قەزایی دەبێ بە مەسئولیەتی قەزاییەوە لە هەمبەر ئەو تاوانە قورسە هەڵوێستی هەبێ.
محەممەدعەلی پوورموختار و محمەممەد کازمی و یەحیا کەماڵی پوور، سێ نوێنەری مەجلیسن کە لەسەر بەربەرەکانی لە گەڵ دیاردەی کڕین و فروشتنی منداڵ پێداگرن.
پێشتر نوێنەرێکی دیکە ڕایگەیاندبوو کە دیاردەی کڕین و فرۆشی منداڵان لەئێران بووتە تیجارەت.
پووشپەڕی ساڵی رابردووش جێگری سەرۆککۆمار لە کاروباری ژنان و بنەماڵەکان وتبووی: ڕێژەی فرۆشی منداڵان لە ئێران لە هەڵکشان دایەوە و هەژاری ودەسکورتی بە هۆکاری سەرەکیی ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە ،
وەئەژمار دێ.
هەژاری ئابووریی و هەژاری فەرهەنگی و تووشبوون بە مادە سڕکەرەکان و پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە تەمەنی خوارەوە ، چەند هۆکاری دیکەی ئەو دیاردەیەن.