لە سەروبەندی هەڵبژاردەنەکانی سەرکۆماری و شووڕای شارو گوندەکان لە ئێران، ٨١ هاووڵاتیی لە ناوچەکانی کرماشان دەستبەسەر کراون.
هەواڵدەریی “ئیسنای” کرماشان لە زاری فەرماندەی ئینتزامیی ئەو شارە ڕاگەیاند: ڕۆژی ڕابردوو لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە ناوچەی “سەرفیروزئاوا”ی شاری کرماشان سێ هاووڵاتییان دستبەسەر کردووە.
سەرهەنگ ڕەزا شیرازی لەو باریەوە ڕاگەیاند: ئەو سێ کەسه لە کاتی پشتیوانی لە یەکێک لە بەربژێرەکان، تووشی شەڕ و کێشە دەبن و دەست بە تەقەی هەوایی دەکەن.
ئەو بەرپرسە نیزامییە هەروەها دەڵێت: لە بەخشی “عۆسمانوەند” لە نێوان چەند کەسێکدا لە کاتی پشتیوانی لە بەربژێرەکانی خۆیاندا، شەڕ و کێشە دروست دەبێت و پاش دەستبەسەر کرانیان ڕەوانەی ناوەندە دادوەرییەکان کراون.
ڕەزا شیرازی لە درێژەدا دەڵێت: لەو پێوەندییەدا بە گشتی ٨١ کەسی تاوانبار لە کاتی بانگەشە و کڕین و فرۆشتنی دەنگەکان دەستبەسەر کراون.