بەشێک لە سەرچاوە نێوخۆییەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە سەرکەوتنی حەسەن روحانی لە هەڵبژرادنەکانی سەرۆکۆماری ئێران کە رۆژی هەێنی ٢٩ی بانەمەڕ بەڕێوەچوو ، هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنی بۆ ترس لە شێوە روانینی بەربژێری بەرانبەری دەگەڕێتەوە
ماڵپەڕی عەسر لە پێوەندی لە گەڵ ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماریدا نووسی: خەڵکی ئێران لە ترسی گەڕانەوەی بۆ دەورانی ئەحمەدینژاد دەنگیان بە روحانی دا.چونکە خەڵکی لە ڕەوتی بانگەشە و مونازرەکاندا بۆیان دەرکەوت کە رەکەبەرەکانی روحانی هاوشێوەی ئەحمەدینژاد بیردەکەنەوە.
ئەو سەرچاوە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی خۆیدا نووسی: خەڵکی ئێران لە ترسی بە دەسەڵات گەیشتنی بناژۆخوازان خۆیان لە داوێنی روحانی هاویشت.