سزای یه‌کلاکه‌ره‌وه و دواجاری له‌داردرانی زیندانیی سیاسیی کورد، که‌ماڵ حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان پشتڕاست کرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی شه‌ممه، ٣٠ی بانه‌مه‌ڕ سزای ئێعدامی زیندانیی سیاسی کورد “کەماڵ حەسەن ڕەمەزان” لەزیندانی ورمێ به ناوبراو ڕاگەیەندرا.
ئه‌و بڕیاره لە لقی ٣ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بەسەرۆکایەتیی قازی مێهدی پوور دراوه.
کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ته‌مه‌نی ٣١ ساڵه و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە. ئه‌و لە پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٣ی هه‌تاوی هاوڕێ لەگەڵ دوو که‌سی خەڵکی شاری ماکۆ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بەتۆمەتی ئەندامەتی له حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی گیرا.
کەماڵ حەسەن ڕەمەزان له ٢٣ی گەلاوێژی ٩٤ لە دادگای شۆڕشی ورمێ بەسەرۆکایەتی دادوەر چابوک لە دانیشتنێکی یه‌ک کاتژمێری‌دا به ١٠ ساڵ وڕۆژێک زیندان مەحکووم کرا و حوکمەکە بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا و ته‌نانه‌ت دوابەدوای ناڕەزایەتیی ناوبراو بەو حوکمە، سزاکه‌ی داشکا بۆ ٧ساڵ زیندان، به‌ڵام له ژێر فشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان په‌روه‌نده‌یه‌کی نوێی له دژی کرایه‌وه و ئه‌مجاره‌یان سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.