ماف نیوز بڵاوی کردووتەوە کە پتر لە ٢٥ بەندکراو لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان لە ژێر حوکمی ئیعدام دان، حوکمی ئەم ٢٥ کەسە پەسەند کراوەو پەروەندەکەشیان لە بەشی بەرێوەبەریی سزاکانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز کاربەدەستانی زیندانی دیزڵ ئاباد هەرچەند جارێک بە زیندانیان ڕادەگەێنین کە لە زۆترین کات حوکمی ئێعدامیان جێبەجێ دەبێ و ئەمەش دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی لە نێو سەرجەم زیندانیان و تەنانەت گوشاریان لەسەر خست بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنەکان.
شایانی باسە بەندیخانەی دیزڵئابادی کرماشان نزیک بە ٤٦٠ زیندانی تێدا ڕاگیراون.