وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە لە پرێس کۆنفراسێکدا لە ریاز پێتەختی عەرەبستانی سعوودی ، لە وەڵامی پرسیارێک کە بە هەڵبژاردنی روحانی بۆ سەرۆککۆماری ئێران دانیشتنەکانی واشنگتن و تاران دەسپێدەکاتەوە گوتی: ئێمە وەکوو جاران لە روحانی داواکارین تاقیکردنەوەی مووشەکی لە ئێراندا ڕابگرێ.
ڕۆکس تیلێرسۆن لە درێژەی وتەکانی دا رایگەیاند : دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو پێشوو لە روحانی داوا دەکا گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بەو رێژیمە لە ناوچەکە کۆ بکاتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە لە سەر ڕێککەوتنی ناوکی لە گەڵ ئێران ڕایگەیاند ئێمە بە وردی خەریکی پێداچوونەوە کردنین لەو بارەوە.
ناوبراو لە وەڵامی پەیامی روحانی کە دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی روۆژی هەینی ٢٩ی بانەمەڕ رایگەیاند کە بە دوای ئاشتەوایی جیهانی دەگەڕێ وتی: نامهەوێ لەسەر قسەکانی روحانی بدوێم بەس ئەگەر حەسەن روحانی ڕاست دەکاو خوازیاری ئەوەیە لە پێوەندی نێوان ئیران و وڵاتانی ناوچە وجیهان گۆڕانی بەسەر بێ، سەرەتا پێویستە ئەو دوو کارە بکا’
هەروەها عادل جوبەیری وەزیری دەروەی عەرەبستان بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی ئێران گوتی :ئەوە پرسی نێوخۆیی ئێرانە بەڵام دەبێ دەوڵەتی روحانی پێش لە دەستێوەردان و کێشەنانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە بگرێت.
هەردوو وەزیری وڵاتانی ئەمریکا و عەرەبستان ڕێککەوتن کە بۆ پێشگرتن لە زێدەخوازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریان هەبێ.