بە بۆنەی کۆچیدوایی سیاسەتوان، شوڕشگێر و بیرمەندی گەورەی کورد، رێکخەر و دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا ئەمین، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٠ مانگی پێنج، کۆڕێکی پرسە و ماتەمینی لە ” شیستا ترێف” ی ستۆکهۆڵم پێکهات. وەفدێکی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداریی پرسەکە بوون و چەپکە گوڵی رێز و وەفایان بە نیشانەی رێزگرتن لە زەحمەتەکانی نەوشیروان مستەفا بۆ خەباتی نەتەوەکەمان و قەڵەمی بەبڕشتی بۆ نووسینەوەی مێژوو و لێکۆڵینەوەکانی لەبواری رۆژنامەوانی و مێژوو و مێژوویی سیاسی، کۆن و هاوچەرخی خۆی و نەتەوەکەی پیشکەشی بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە کرد. پێویست بەئاماژەیە کە پەیامی هاوخەمی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سوئید پێشکەشی ڕێکخەرانی ئەو کۆڕە ماتەمینییە کرا.