لەماوی یەک حەوتەی رابردودا دوو ژنی تەمەن ۲۵و۳٠ساڵان لە ناوچەی دیواندەرە ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەرداو بەشێکی بەرچاولەجەستەیان سووتا.
رۆژی شەممەی رابردوو ژنێکی ۳٠ساڵان بە ناوی ش.ب.لەگوندی کۆسەومەری سەربەناوچەی ساراڵی دیواندەرە بەشێوەی خۆسوتاندن بەهۆی کێشەی خێزانی دەستی دایە خۆکوژی کەلەئاکامدا٦٠لەسەدی جەستەی سوتاودواتر رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئیسفەهان کرا هەرەەها شەوی رابردو لەگوندی گوڵانەی دیواندەرە ژنێکی ۲۵ساڵان بەناوی بەیان محەمەدی ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداکە۲٠لەسەدی جەستەی سوتا ودواتر رەوانەی نەخۆشخانەی سنە کرا.