سەرمای بەهاریو ڕەشەبای ئه‌م دواییانه بڕی ٤ میلیارد‌و ٨٥٠ میلیۆن تمەنی زیان بە باغەكانی شاری بۆكان گەیاندوە.
سەلاحەدین حەقگوو، بەڕێوەبەری جیهادی جووتیاریی بۆكان دەڵێ سەرمای بەهاریو هەڵكردنی ڕەشەبای توند بە خێرایی زیاتر لە ٩٠ كیلۆمیتر لە كاتژمێر له‌و ماوه‌یه‌دا، زیانی بە پتر له ١٠٠٠ هێكتار لە باغەكانی ناوچه‌ی بۆکان گەیاندووە.
ئه‌و ده‌ڵێ بەهۆی سارد بوونی كەشو هوا، دارمیوهکانی وه‌ک سێ‌و، قهیسیو هه‌رمێ لە سەدی ٢٠ تا سەدی ٥٠ گوڵیان وهریوهو بە تایبه‌ت سەدی ٨٠ی دارقهسییهکانی ئه‌و ناوچه‌یه بێبه‌ر مانه‌ته‌وه.
بەپێی قسەكانی ناوبراو پێشبینی ئەوە دەكرا خاوه‌ن باغه‌کان بڕی ئەم به‌رو بەرهەمانەی بۆ كەمتر لە ٢٩ هەزار تۆن که‌م کردۆته‌وه.
شایانی باسه هه‌واڵه‌کان له کرماشانیش باس له‌وه ده‌که‌ن که سه‌رماو ته‌رزه‌و ڕه‌شه‌با پتر له ٤٠ میلیار تمه‌نی زیان به که‌رتی باخه‌وانیی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش گه‌یاندوه.