بە پێی ڕێککەوتنی نێوان شوڕای نیگابان و وەزارەتی نێوخۆ دوای کۆتایی هاتنی مەوڵەتی یاسایی بەشداریی کردن لە دەنگدان بەرەبەرە ئاکامی هەڵبژاردنەکان لە میدیاکان و بەتایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
ناوەندی ئاماری وەزارەتی نێو خۆی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆكکۆماری بەم شێوە بڵاوکردوتەوە.
کۆی دەنگکەکان ٤١.٢٢٠.١٣١ دەنگ کە لەو رێژیەدا حەسەن روحانی بە ٢٣.٥٨٦.٦١٦ دەنگ لە بەرانبەر سێ بەربژێری دیکە بۆ جارێکی دیکە بۆ بە سەرۆکۆماری ئێران و بڕیارە ئەمشەو ٣٠ بانەمەڕ لە دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی قسە بکا.
بەشێک لە شرۆڤە کارانی سیاسی نەبوونی بەربژێری بەهێز و کۆمەڵیک وادەوبەڵێنی روحانی و هاتنە سەرکاری تڕامپ و دەورو رۆڵی روحانی لە پرسی ناوکی و بەرجام بە هۆکاری سەرکەوتنی دەزانن.
هەروەها لە دوایین چرکەکانی شەوی ڕابردوو ئاکامی هەڵبژاردنەکانی شورای شارو گوندەکانی کوردستانیش بڵاوکرایەوە.