ماڵی هێمن لە شاری مەهاباد بە یەکێک لە باشترین موزەکان لە ئاستی ئێران دەست نیشان کرا و نیشانی باشترین موزەی پێی بەخشرا.
ڕۆژی ١٨ی مانگی مەی کە بە ڕۆژی جیهانی موزە ناسراوە ، بە ٢٠ مۆزەی چالاک و باشترین موزەکانی ئێران، نیشانی باشترینیان لە نێو ٤٠٠ موزەی ئێران پێ دەدرێ، کە موزەی مامۆستا هێمن یەکێک لە باشترین موزەکان لە ئاستی ئێراندا بوو.
ماڵی مامۆستا محەممەد ئەمین شیخوئیسلامیی ناسراو بە”هێمن” شاعێری ناوداری کوردە، کە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٢ کرا بە موزە و دەستی بە کارەکانی کرد.
ماڵی هێمن، شوێنێکە بۆ ڕاگرتن و نمایشکردنی بەرهەمە بە جێماوەکانی وەکوو کەرەستەی شەخسی، دەست نووسەکان، گوتار و کتێب، ژیاننامە، ئامێری موسیقا، تابلۆی نیگارکێشی، ئاڵبۆمی وێنە و فایلە دەنگی و وێنەکانە.
سهید محهممهد ئهمین شێخولئیسلامی ناسراو به هێمن کوڕی سهید حهسهنی موکری لە بههاری ساڵی ١٣٠٠ی ههتاوی له گوندی لاچینی سهر به شاری مەهاباد لە دایک بووە و رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٦٥ی هەتاویدا ماڵئاوایی لە ژیانی کردوە و لە گۆڕستانی بداغ سوڵتانی ئەو شارە بە خاک سپێردراوە.
شایانی باسە شەهید دوکتور قاسملوو ئەو گەورە شاعیرەی کورد بە نازناوی شاعێری گەل ناو دەبا.