حوكمی زیندان بۆ چالاكێكی كرێكاریی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدانی پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ی كرێكاری له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه بڕایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، عوسمان ئیسماعیلی كه له مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٩٤ حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانمی بۆ بڕابوویه‌وه، پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ڕۆژی ٢٥ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌و ساڵ بۆ ٢ مانگ كه‌م كرایه‌وه.
دوایین جار ناوبراو ڕۆژی ١٦ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٥ له‌لایه‌ن لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه له شاری سنه دادگایی كرایه‌وه و به شێوه‌یه‌كی باش به‌رگریی له خۆی كرد.
عوسمان ئیسماعیلی ڕۆژی‌٨ی بانه‌مه‌رشی ساڵی ٩٤ له شاری سه‌قز له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كرا و ڕۆژی ١٩ی بانه‌مه‌ڕی هه‌مان ساڵ به دانانی بارمته‌ی ٧٢ میلیۆن تمه‌نیی له زیندان ئازاد كرا. ناوبراو له ڕۆژی ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵ به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری سه‌قز حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیریی بۆ بڕایه‌وه و تا ئێستا به هۆی دانانی بارمته‌كه‌ی به شێوه‌ی كاتی و به‌مه‌رج ئازادكرابوو.