سپای پاسداران سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌ی هه‌ڵبژاردنی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سپای قودسی سپای پاسدارانی ئێران له‌باره‌ی بێ لایه‌نیی خۆی كاردانه‌وه‌ی نیشان دا و وه‌درۆی خسته‌وه.
ڕه‌مه‌زان شه‌ریف، وته‌بێژی سپای پاسدارانی ئێران رشایگه‌یاند كه هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵوێستێك سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن و پرسه گه‌وره‌كان ده‌بێ له‌لایه‌ن فه‌رمانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زاروه‌یه بدرێ و قسه‌كانی قاسم سلێمانیی به بێ بنه‌ما زانی و وه‌درۆی خسته‌وه.
شه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش تۆڕی تێلگرامی ڕۆژنامه‌وی ئێران به‌یاننامه‌ی فه‌رمانده‌ی سپای قودسی سپای پاسدارانی بڵاوكرده‌وه كه پێداگریی له‌سه‌ر بێ لایه‌نیی قاسم سلێمانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردبوو.
له‌لایه‌كی دیكه ڕاگه‌یه‌نه‌كانی سپای پاسداران ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان به ساخته‌یی زانی گوتیان ده‌ستی نه‌یارانی تێدایه.
شیاوی پاسە لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکان و بەتایبەتی رۆژی هەڵبژاردن، هەواڵەکان باسیان لە دەستێوەردانی سپای پاسداران و هێزە ئینتیزامیەکانیان دەکرد و لە چەند شوێن لە نێوان خەڵک و هێزە ئینتیزامییەکانیش شەڕ وتێکهەڵچوون هاتە ئاراوە،.