رۆژی پێنج شه‌ممه ٢٨ی بانه‌مه‌ری ٩٦ ( ١٨ی مای ٢٠١٧ ) له سه‌ر بانگهێشتی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی رووداو ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێر له سیمیناری ” ئالێکساندێر دوگین ” ژێئۆپۆله‌تیک زان و بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی رووسیه له ژێر ناوی ژێئۆپۆله‌تیکی ئۆراسیایی دا، به‌شداری کرد..
سه‌ره‌تا ناوبراو به گوێره‌ی تێگه‌یشتن و تێئۆرییه‌کانی خۆی چه‌مکه‌کانی وه‌ک : ئێتنیک ، گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌ی پێناسه کرد و دواتر پڕژایه سه‌ر چه‌مکی ژێۆپۆلهتیکی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و به‌تایبه‌ت ژێئۆپۆله‌تیکی ئۆراسیایی به وردی شی کرده‌وه و لهونێوهش دا رۆڵ و پێگه‌ی وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و جیهانی له چه‌ندوچۆنی شکڵ پێدانی هاوکێشه سیاسییه‌کان و هه‌ر وه‌ها ده‌وڵه‌تسازی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست دا کرد و هه‌ر له‌وپێوه‌ندییه دا دوگین ئاماژه‌یه‌کی به بلۆک به‌ندی و جه‌مسه‌ربه‌ندی زلهێزه‌کانی وه‌ک روسیه و ئه‌مریکا کرد و رایگه‌یاند که سه‌رده‌می تاقه زلهێزی یا دوو زلهێزی به‌سه‌ر چووه و روسیه‌ش خه‌ریکه زیاتر رۆل و پێگه‌ی خۆی له ئاستی ناوچه و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و جیهان دا، به‌هێزتر بکا.
له ته‌وه‌رێکی باسه‌که‌ی دا ناوبراو ئاورێکی له پرسی کورد دایه‌وه و رۆڵی کوردی به رۆڵێکی پۆزه‌تیڤ و کاریگه‌ر له ئاستی ناوچه و جیهان داایه قه‌ڵه‌م و به‌تایبه‌ت شه‌ری پێشمه‌رگه‌ی به دژی داعش به فاکته‌رێکی گرینگ دایه قه‌ڵه‌م و رایگه‌یاند که داعش مه‌ترسییه‌که جیهانی و روسیه‌ش زیاتر له هه‌ر وڵاتێکی دیکه زیاتر له مه‌عره‌زی خه‌ته‌ر دایه و ههرڤ بۆیه‌شه ده‌بێ روسیه زیاتر له کورد نێزیک تر بێته‌وه و پێی وابوو که کورد له داهاتوو سه‌ربه‌خۆیی به ده‌ست دێنێ.
له کۆتایی دا رێگا به به‌شدارانی سیمیناره‌که درا که کۆمێنت و بۆچوون و پرسیاره‌کانیان بخه‌نه روو و نوێنه‌ری حیزب ئیبراهیم زێوه‌یی هیوای خواست که روسیه زیاتر له جاران گرینگی به پرسی کورد بدا و رۆڵی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نێ و قامکی له سه‌ر چه‌ندوچۆنی و ده‌رخستنی زیاتری چه‌مکی ژێئۆپۆله‌تیکی کوردستان به گشتی کرد و له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا بواره‌کانی ژێئۆپۆله‌تیکی کوردستانی له رووی هێزی ئینسانی، دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ بنیادگه‌رایی توندره‌وی ئیسلامی، سه‌رچاوه‌ی سروشتی ( نه‌وت و گاز ) و به‌تایبه‌ت گرینگی ئاو له داهاتووی هاوکێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و ناوچه‌که دا کرد.