نزیک به دوو حەوتوویە ١٩ چالاکی مه‌ده‌نی، سیاسی‌و کرێکاریی کوردستان له کوردستان گیراون، به‌ڵام تا ئیستا چارەنووسیانو هۆکاری گیرانیان ناڕوونە.
له ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ١٩ چالاکی کرێکاری کورد دەسبەسەرو ڕاپیچی زیندانه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران زیندانی کراون، ئەوە لە حالێک دایە کە بەشی زۆریان لە کاتی گرتنیاندا بێ‌ڕێزییان پێکراوەو به مشت‌و شه‌ق ڕاپێچی زیندان کراون.
ره‌زا ئه‌مجه‌دی، فویاد زه‌ندی، مه‌نیژه سادقی، بێهنام ئیبراهیم زاده، حامید مه‌حمودی نژاد، ره‌سوڵ بداقی، مه‌حه‌مه‌د جه‌راحی، فه‌ردین میره‌کی، رێبوار عه‌بدوڵڵاهی، کورش به‌خشنده، نیزام سادقی، یوسف ئابخرابات، ئارام زه‌ندی و فه‌رزاد مورادینیا چه‌ند که‌سێک لەو چالاکە کوردانەن که پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە به‌ند کراببونو سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی سیشه‌ممه ١٨ی بانهمهریش هێزه ئه‌منییه‌ته‌کانی شاری سه‌قز له پارێزگای سنه مه‌حمود ساڵحی و له شاری مهاباد عوسمان ئیسماعیلی دوو چالاکی کرێکاریی دیکەی کوردیان دەسبەسەر کردوەو بۆ شواینێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
هه‌روه‌ها دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی سه‌ڵماس به ناوه‌کانی” موحه‌ره‌م ئاڵخانی” و ” پژمان مامه‌دی” له سه‌ره‌تای مانگی بانهمهدار له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ستراوه به ناوه‌ندی هه‌واڵده‌ری ئیتلاعات له‌م شاره ده‌ستگیر کراون.
ئه‌و دوو چالاکه کورده تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده به دژی نیزامیان دراوه‌ته پاڵ. له شاری چالدوران “مه‌جید قولیزاده” خوێندکاری به‌شی یاسا له زانکۆی تارانیش، له حەوتووی ڕابردوودا به هۆکاری ناروون ده‌سبه‌سه‌ر کراوه. ناوبراو پێشتر چه‌ند جار به هۆی ڕەخنەگرتن لە نوێنەرانی کورد لە مەجلیس بانگکراوەتە ئیدارەی ئیتلاعات‌و دەسبەسەر کراوە.