سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به کردنه ئامانجی لێڕهوارو دارستانه‌کانی کوردستان بە تایبەت لە ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان لە پارێزگاکانی سنه و ورمێ بەرپرسایەتیی سووتانی زۆربەی ئەو لێرەواڕانەی لە ئەستۆیە.
سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، به بیانووی بەربەرەکانی لەگەڵ حیزبه کوردییه‌کان له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان، چه‌که پێشکه‌وتووه نیزامییه‌کانی خۆی نه‌ک هه‌ر به مه‌به‌ستی شەڕو بەربەرەکانی لەگەڵ ئه‌م حیزبانه به‌کار دێنێ، به‌ڵكوو بۆ فه‌وتاندنی سروشت‌و لێڕه‌واره‌کانی کوردستانیش دەکاریان دەکا.
سپای پاسداران به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی وەرزی هاوینو گەرماو وشکبوونی له‌وه‌ڕگه‌کان، ئه‌م هه‌له‌ی بۆ له‌نێوبردن‌و خاپوور کردنی سروشتی کوردستان قۆستۆته‌وه‌و ئه‌م ناوچانه ئاگر دەدا.
بەپێی گێڕانەوەی خەڵکە خۆجییەکان سپای پاسداران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر جار که‌لک له فڕۆکه‌ی شەڕکەرو هێلیکۆپتێر و خۆمپاره وه‌رده‌گرێ. له هێندێک ناوچه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوه که سپای پاسداران بۆ ئاگر تێبه‌ردانی له‌وه‌ڕگه‌و لێڕه‌واره‌کانی کوردستان بۆمبه زیانباره بچوکه فۆسفۆڕی و ئاگرینه‌کان به‌کار دێنێ.
شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بەبەردەوامیی ناوچه‌کانی زنجیره‌کێوه‌کانی زاگرۆس له‌لایه‌ن سپای پاسدارانەوە پەلامار دراوەو لەلایەن بەکرێگیراوانی سپاوە ئاگریان تێبه‌ردراوه‌و سووتێندراون.