سەرلە بەیانی رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕ هەڵبژرادنەکانی دوازدەیەمین خولی سەرۆک کۆماری و پێنجەمین خولی شووڕای شار وگوندەکان دەستی پێکرد.
زانیارییەکان کە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کە بە کوردستان وکورد گەیشتوە، باس لەوە دەکەن کە پێشنیوەرۆ بەشداریی خەڵک لە شارەکانی سەقز وبۆکان و سنە کەم بووە
هەروەها بەشدابووان زیاتر بە مەبەست دەنگدان بۆ شورای شار وگوندەکان لە پای سەندووقی دەنگدانەکان ئامادەبوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتو لە شاری تاران هێزێکی بەرفراوانی ئەمنی و ئینتیزامی ئەو شارەیان تەنیوە.
چەند رۆژ پێش دەسپێکی هەڵبژاردنەکان مەحموود سادقی نوێنەری تاران لەو بارەوە ناڕەزایەتی دەربڕی.
لە کۆتایی ساتە وەختی دیاری کراو بۆ بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکان شیمانەی ئەوە دەکرا کە لە ئێران تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو تیلیگرام و تویتەر دابخرێ یان کێشەی بۆ دروست ببێ بەڵام ئەمساڵ وا نەبوو، بەشێک لە شرۆڤەکاران ئەوە بە کردەوەیەکی ئەرینی دەزانن لە بواری ڕاگەیاندندا، کە دەوڵەتی روحانی بە دەسکەوتی خۆی دەزانێ .
ئەمە لە کاتێک دایە دادستان گشتی تاران پێشتر لەو بارەوە هوشداری دابوو تەنانەت چەندین بەرێوەبەری گرووپە تیلیگرامییەکان دەسبەسەر کران.
ئەگەر ئەوەش هەیە بە پێچەوانەی ساڵی ٨٨ هەتاوی بۆ پێشگرتن لە هەرچەشنە رووداوێک درەنگتر هەواڵی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماری بڵاو بکرێتەوە.
تەنانەت دەنگۆی داخران خوێندنگەو زانکۆکان هەیە لە رۆژی شەممە ٣٠ بانەمەڕ.
زانیارییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان باس لەوە دەکەن خەڵکی زیاتر بە مەبەستی هەڵبژاردنی شووڕای شار و گوندەکان بەشداریی دەکەن.
ڕاگەیاندنە حکومییەکان هەواڵی بەشداریی کردنی بەشێک لە هونەرمەندان و جیابیرانی رێژم یان بە کورتی ڕووماڵکرد.
لە دوایین زانیارییدا، وتەبێژی شوڕای نیگابانی یاسای بنەڕەتی ئێران و وتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی وڵات ڕایانگەیاند کە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بەرەبەرە بڵاو دەبێتەوە.و هەرچەشنە بڵاوبوونەوەی نەتیجەی هەڵبژاردنەکانی لە لایەن ناوەندەکانی دیکە قەدەغەیە.