نه‌وشیروان مسته‌فا تێکۆشه‌ری دیرێنی بزاڤی ڕزگاری خوازانه‌ی کورد له باشووری کوردستان و ڕێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی “گۆڕان” کاتژمێر ٨ی به‌یانی ڕێکه‌وتی ٢٩ی بانه‌مه‌ڕ له شاری سلێمانی ماڵاوایی له ژیان کرد.
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شۆڕش حاجی وێڕای پشت‌ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی کۆچی‌دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕایگه‌یاند که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ڕیباز و به‌رنامه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ خزمه‌ت به کوردستان.
ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا له ژیان و تێکۆشانی سیاسی خۆی ،کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و خزمه‌تی به نرخی کردووه
ناوبراو ساڵی ١٩٤٤ی زاینی له گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.
ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
لە سەرەتای حەفتاکان چووەتە نەمسا و ماستەری لەیاسای نێودەوڵەتی لە نەمسا خوێندووە.
به به‌شداریی کردن له یه‌کیه‌تیی قوتابیانی کوردستان، ده‌ستی به چالاکیی سیاسی کرد و ساڵی ١٩٦٧ بووەتە ئەندامی لقی سلێمانی- پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی مەکتەبی سیاسی.
ساڵی ١٩٦٩ ی زاینی خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری بووه و.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکیه‌تیی نیشتیمانیی کوردستان.
هه‌روه‌ها سکرتیری کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران بووه
بنیات نانی باڵی ریفۆرم لە یەکیه‌تیی نیشتیمانی کوردستان یه‌کێک دیکه له چالاکییه سیاسییه‌کانی ناوبراوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می سیاسی و مێژوویی و ئه‌ده‌بییه.
ناوبراو دوای ماوه‌یه‌ک به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ نه‌خۆشی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ٢٩ی بانه‌مه‌ڕ کۆچی‌دوایی کرد.
ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی کردن له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و هۆگران ودۆستانی تێکۆشه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو، خۆی له خه‌میان به‌شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانێ.