مه‌سعود ئایدین كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه و ئێستا چاوه‌ڕوانیی دادگایی كردنه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، مه‌سعود ئایدین، خه‌ڵكی شاری ورمێ كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه و ماوه‌ی 6 مانگه هێشتا دادگایی نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ڕایگه‌یاند كه ناوبراو له مافی گرتنی پارێزه‌ر بێبه‌شه و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه وه‌پاڵی دراون ڕه‌د ده‌كاته‌وه و به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی پێدارگن له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه نه‌یكردوه و ئێستا چاوه‌ڕوانیی دادگایكردنی ناعادڵانه و بڕینه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌یه‌تی.
ناوبراو مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی 95 له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه‌ی تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی حیوبه كوردییه‌كانیان به‌سه‌رداسه‌پاندوه و له دادگایه‌كی چه‌ند خوله‌كیدا حوكمی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
مه‌سعود ئایدین ساڵی 91 بوو به ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان و ساڵی 95 به‌ڕه‌سمی وازی له‌و حیزبانه هێناوه.
شایانی باسه كه مه‌سعود ئایدین له كاتی گه‌ڕانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی ساڵی 95 ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و بۆ گرتنگه‌كان ده‌گوازرێته‌وه و تا ئێستا له‌و گرتنگه‌یانه‌دا ڕاگیراوه بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ حوكمێكی بۆ بڕابێته‌وه.