دایكی شه‌هید حه‌سه‌ن حاجی قادری له ناوچه‌ی ڕه‌به‌تی ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، ڕۆژی ٢٧ی بانه‌مه‌ڕ، گه‌وهه‌ر ڕه‌سووڵی موقه‌ده‌م، دایكی شه‌هید حه‌سه‌ن حاجی قادری خه‌ڵكی بناویله‌ی كوردان به هۆی نه‌خۆشی ماڵاوایی له ژیان كرد.
دایه گه‌وهه‌ری پێشمه‌رگه خۆشه‌ویست تا دوایین ساته‌كانی ژیاونیشی هه‌ر چاوه‌ڕوانی وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی حیزب كه به ئامانجی كوڕه‌كه‌ی ده‌زانی بوو و گه‌وره‌ترین ئازهرزووی خوالێخۆشبوو ئازادكرانی كوردستان بوو.
شه‌هید حه‌سه‌نی كوڕی ساڵی ١٣٦١ له شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌دا له پشت ئاوایی مامه‌زینه شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایه گه‌وهه‌ر ڕهسوولێ موقه‌ده‌م پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.