تەرمی کۆڵبەرێکی کورد کە زیاتر لە سێ مانگ لەژێر هەرەسی ڕەنوو لە ناوچەی سنووری پاریزگای ورمێ دابوو، دۆزرایەوە.
تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕزگار ساکانی فەر خەڵکی گوندی”پسان”ی ناوچەی تەرگەوەڕی شاری ورمێ پاش ١٠٥ ڕۆژ گەڕان ئەو کۆڵبەرە کوردە لە لایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە گوندی”کۆڕان” سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست شاری ورمێ لە نێوان سنووری پارێزگای ورمێ و تورکیە تووشی هەرەسی ڕنوو هاتبوو.
هەرەسی ڕنوو و سەرماو سۆڵەی زۆر لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو لەگەڵ کێشە بەڕەوڕوو کردبووە.
پێشتر، هەواڵەکان باسیان لە دۆزینەوە و خەواندنی ئەو کۆڵبەر کوردە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری وان لە کوردستانی باکوور کرد بوو، بەڵام ڕاست نەبوو.
شایانی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ١٤ کۆڵبەری کورد بە هۆی هەرەسی ڕنوو و سەرما و سۆڵە گیانیان لە دەست دابوو.