له كاردانه‌وه‌ی گه‌مارۆ مووشه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئەمریكاوه ئه‌و وڵاته‌ش ٩شیركه‌تی ئامریكای له لیستی گه‌مارۆكانی وڵاته‌كه‌ی خست.
دۆناڵد ترامپ سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، له به‌ره‌به‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ١٢مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران گه‌مارۆكانی سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكیی ئه‌و وڵاته‌ی درێژكرده‌وه به‌لام ٧ كه‌س و شیركه‌تی ئێرانی و چینی كه پشتیوانیان له به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران ده‌كرد له لیستی ڕه‌شتی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئا‌مریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ٩ شیركه‌تی ئامریكای له لیستی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوكیی هه‌ڵوه‌شابوویه‌وه ئێمه درێژمان كرده‌وه. به‌پێی بڕیاری ناوبراو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆ یه‌ك لایه‌نه‌كانی ئا‌مریكا هه‌ندێكیان بۆ ماوه‌ی ١٢٠ ڕۆژ و هێندێكی دیكه‌شیان بۆ ماوه‌ی ١٨٠ ڕۆژ درێژكراونه‌ته‌وه.
باراك ئۆباما، سه‌ركۆماری پێشووی ئا‌مریكا هه‌ر 3 مانگ جارێك تاوتوێی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانی ده‌كرد و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان درێژ ده‌كرده‌وه. به‌ڵام ترامپ بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی كۆنگره ئه‌گه‌ر ئێران پێبه‌ندی به‌رجام بێ هه‌ر ٩٠ ڕۆژ جارێك هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌مارۆكان درێژ ده‌كاته‌وه.
گه‌مارۆكانی چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێشی ئا‌مریكا دووهه‌مین گه‌مارۆیه بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئامریكاوه دژی مووشه‌كه‌كانی بالستیكی ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێ و ئامریكاش به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئه‌و وڵاته‌ی له ئه‌وله‌وییه‌تی به‌رنامه‌كانی خۆی داناوه.
ئا‌مریكا ڕۆژی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ٣٠ كه‌س و شیركه‌تی پێوه‌نددیار به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی له لیستی گه‌مارۆكان هاویشت.
كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له كاردانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا بۆسه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی وڵاته‌كه‌ی 9 شیركه‌تی ئامریكایی له لیستی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت.