کۆمیسیۆنی ئازادی مەزهەب لە ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانی خۆیدا هەڵاواردن و پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ءیرانی لە هەمبەر کەم ئاینیەکان مەحکووم کرد.
ئەو کۆمیسیۆنە لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی بە هەڵسەنگاندنی دۆخی کەمە ئاینیەکان لە ئێران و پێشێلکردنی مافی ئازادی مەزهەبی لەو وڵاتەدا بە توندی رەخنەی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتووە.
لە درێژەی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئازادی مەزهەب لە ئەمریکا بە ئاماژەدان بە دەسبەسەرکردن و ئازاروئەشکەنجە چالاکانی ئەو بوارە و هەروەها ئیعدام کردنی زیندانیانی کەم ئاینی کۆمەڵێک پێشێلکاریی خستووتە بەرباس.
بە پێی هەمان ڕاپۆرت لە چوار ساڵەی دەسەلاتی روحانی، سەرەڕای وادە و بەڵێنەکانی بۆ چارەسەری گرفت و کێشەی ئازادی مەزهەب لە ئێران ، بەڵام ئەو وڵاتە لە پێوەندی لە گەڵ پێشێلکردنی مافی کەمە ئاینیەکان لە لیستەی وڵاتانە دایە کە دۆخی کەمە ئاینیەکان لەوێدا نالەبارو هەڕەشەیان لەسەرە.
شایانی باسە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی شوورای شارو گوندەکان لە دوو شاری هەشتگردە و شاباد، پتر لە ٢٨کەس لە بەربژێرانی کوردی یارسانی بە تاوانی هەبوونی مەزهەبی جیا، شیاویان پێنەدرا.