حەداد عادڵ یەکێک لە کەسانی نزیک بە خامنەیی و بەرپرسی کۆڕی فەرهەنگستانی زمانی فارسی ، سەر لە نوێ دژایەتی خۆی لە گەڵ خویندن و نووسین بە زمانی زگماکی دەربڕی.
ناوبراو لە پشتیوانی کردن لە ئیبرایم ڕەئیسی بەربژێری باڵی بناژۆخوازان سەبارەت بە پرسی گەلان لە ئێران بۆ جارێکی دیکە وەکوو بەرپرسی فەرهەنگستانی زمانی فارسی ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ماددەی دەستووری ١٥ لە یاسانی بنەڕەتیی ئێران دەربڕی.
لە گرتە ڤیدیویەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە غوڵامعەلی حەداد عادڵ وێڕای بانگەشە کردن بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی، لە هەرچەشنە وادەو بەڵێنی سەبارەت بە چارەسەری پرسی زمانی زگماکی گەلانی نیشتەجێی لە جوغرافیای ئێران دژایەتی کرد.
شیاوی باسە ناوبراو کە بەرپرسی فەرهەنگستانی زمانی فارسییە، پرسی زمانی گەلانی دیکە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە مەترسیدار دەزانێ.