كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی وه‌لایه‌تی قه‌ندهار له باشووری ئه‌فغانستان هه‌واڵی ده‌سبه‌سه‌ركرانی سیخوڕێكی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی بی بی سی، زیا درانی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی وه‌لایه‌تی “قه‌ندهار” گوتی، ئێرانییه‌ك به تاوانی سیخوڕیكردن بۆ وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن لقی 6ی پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ئەفغانیە، كه‌سی ده‌سبه‌سه‌ركراو له شاری زاهیدان له‌گه‌ڵ ناڕازییانی چه‌كداری دژبه‌ری ئه‌فغانستان یه‌كتریان بینیوه و پێوه‌ندیی پێوه گرتوون و به قاچاخ له ڕێگه‌ی شاری “هه‌رات”ه‌وه، هاتۆته نێو خاكی ئه‌فغانستان.
هه‌روه‌ها درانی گوتی، ئه‌و سیخوڕه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كاری ئه‌وه‌ی پێ ئه‌سپێردراوه كه وێنه و نه‌خشه‌ی ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ نه‌یارانی چه‌كداری ئه‌فغانستان بنێرێ كه بۆ هێرشی تیرۆریستی كه‌ڵكی لێوه‌ربگیردرێ.
شایانی باسه كه په‌روه‌نده‌ی ئه‌و سیخوڕه ئێرانییه بۆ دادستانی گشتی نێردراوه و، له پێوه‌ندی هه‌بوونی به گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ.