کۆمیتەی پاڕاستن و بەرگریکار لە رۆژنامەنووسان کە ناوەندەکەی لە ئەمریکادایە، سەبارەت بە زۆربوونی گوشارو زەبر بەسەر رۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکاران لە ئێران هوشداری دا.
ئەو کۆمیتەیە لە هەڵوێستی خۆی لە هەمبەر دەمکوت کردنی قەڵەمبەدەستان و میدیاکاران لە ئێران بە توندی ڕەخنەی گرت و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئیران لە میژە ڕێگەی بە رۆژنامەنووسی سەربەخۆی نەداوەو، لە کەشوهەوای هەڵبژاردنەکانیشدا دەستی داوەتە دەسبەسەرکردنی رۆژنامەنووسان و زەبرو فشاری بەسەر بڵاوکراوەکان زیاد کردووە.
کۆمیتەی پشتگیری کردن لە رۆژنامەنووسان لەو باوەڕەدایە کە کۆماری ئیسلامی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەشێک لە هەواڵنێران و رۆژنامەنووسان یان دەسبەسەر دەکا یان هەڕەشەیان لێدەکا.
لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی ٢٩ی بانەمەڕی ئەمساڵیش جیا لە رۆژنامەنووسان ، ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییئیران تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان خستووتە ژێڕ چاوەدێڕییەوە.
لەو پێوەندیەشدا چەندین بەڕێوەبەری گرووپە تیلیگرامیەکانیان دەسبەسەر کردوە.
هەروەها توئیتەر و فیسبووک لە ئێران بە حوکمی دەزگای قەزایی فیلتەر کراوە.
ناوەندە ئەمنییەکان بۆ دەسبەسەرداگرتنی تیلیگرامیش هەوڵی زۆریان داوە و لە دوا بڵاوکراوەی ناوەندی نەتەوەیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند مانگ لەمەو بەر ڕایگەیاند کە ئەو گرووپە تیلیگرامیانەی کە پتر لە ٢٠٠٠ئەندامیان هەیە دەبێ لەژێر چاودێڕی وەزارەتی فەرهەنگ وئیرشاد ئیسلامیدا بن.