ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه ڕایگه‌یاند كه له چاوپێكه‌وتنی ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ له‌باره‌ی سووریه و عێراق هه‌نگاوی هاوبه‌ش هه‌ڵێندرایه‌وه و ڕێكه‌وتن كرا.
ئه‌ردۆغان گوتی، بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی نێوان ئا‌مریكا و وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها دۆناڵد ترامپیش له پرێس كۆنفرانسێكدا باسی له چالاكتركردنی پێوه‌ندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كرد و گوتی ئا‌مریكا له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و حیزبی كرێكارانی كوردستان پشتیوانی له‌و وڵاته ده‌كا.
چاوپێكه‌وتنی چه‌ند ڕۆژه‌ی نێوان ترامپ و ئه‌درۆغان كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و ته‌وه‌ری جیاجیا هاته‌به‌رباس و له‌و میانه‌یه‌دا ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ هێزه‌كانی دێموكراتی سووریه ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی و گوتی، ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ هێزه كوردییه‌كان له سووریه ده‌نێردرێ دژی ئێمه به‌كار دێته‌وه.
پێشتر ژێنراڵ جیمس مه‌تیس، وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا دڵنیابوو كه ئا‌مریكا و توركیه سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌ك وچۆڵ بۆ هێزه‌كانی سووریه كێشه‌یان نابێ و ڕێكه‌وتن ده‌كرێ.
توركیه یه‌كینه‌كانی گه‌لی كورد له سووریه به لقێكی حیزبی كرێكارانی كوردستان به تیرۆریست ده‌زانێ به‌ڵام ئا‌مریكا به ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئه‌و هێزه كوردییه ئارمانجی خۆی ده‌پێكێ و هێزه‌كانی داعشی له شاری ره‌قه پێوه‌ده‌ر ده‌نێ.