كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ره‌تای هه‌ڵایسانی شه‌ڕ سووریه له هه‌وڵی ئه‌وه دابووه كه له ڕێگه‌ی داگیركردنی شاری لازقیه له سووریه خۆی بگه‌یه‌نێته ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیترانه و، ئێستا به‌هۆی جووڵه‌ی هێزه‌كانی ئا‌مریكا و یه‌كینه‌كانی به‌رگریكاری گه‌ل له باكووری سووریه سپای پاسداران به ناچار ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ڕاگرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گاردیه‌ن، قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی قودسی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هادی عامری، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سپای به‌دری سه‌ربه ڕێژیمی تاران، مێحوره‌ی تاران – لازقیه‌یان بۆ ٢٠٠ كیلۆمیتر به‌ره‌و باشووری گۆڕیوه.
هێزه‌كاتنی سپای به‌در كه ئێستا له شاری ئه‌لباج له عێراق جێگیرن ڕێك له شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادین.
پاش هاتنی هێزه‌كانی ئا‌مریكا و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی سووریه پڕۆژه‌ی مێحوه‌ری تاران – لازقیه‌ی بۆ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی دژوار كردۆته‌وه.
كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌منیه‌تیی له عێراق به گاردیه‌نی گوتی، سپای پاسدارانی ئێران ئێستا له هه‌وڵه ئه‌وه دایه به‌هاوكاریی هێزه‌كانی سپای قودس پرۆژه‌كانی خۆی ته‌واو بكا و، شاره‌كانی میادین و دیرئه‌لزور له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه داگیر بكا، شوێنێك كه ئا‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه هێزه‌كانی له‌و شوێنه جێگیر بكا.
هه‌وڵی سپای قودس بۆ پاراستنی مێحوه‌ری تاران – لازقیه، مه‌عادلاتی سیاسیی له سووریه ئاڵۆزتر كردوه.
مێحوه‌ری تاران – لازقیه له شاری به‌عقوبه‌ی عێراقه‌وه به‌ره‌و شاری شرقات و له ئاكامدا ته‌له‌عفه‌ر و شه‌نگاڵ و قامیشلوو و كۆبانی له باكوری سووریه تا ئه‌دلیب و حومس و له کۆتایی‌دا بۆ لازقیه و له ئاكامدا خۆ گه‌یاندنی كۆماری ئیسلامی بۆ ئاوه‌كانی ده‌ریایی مه‌دیترانه‌یه و پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ حیزبۆڵای لوبنانه‌وه چڕتربكاته‌وه.