رۆژێک بەر لە ھەڵبژاردنەكانی ئێران، ئەمریكا بڕیاری كۆتایی لەسەر گەمارۆكانی ئێران دەدا و هەروەها رۆژنامەیەكی ئەمریكاش ئاشكرای دەكا، دۆناڵد ترامپ ھەڵپەساردنی پڕۆژە یاسای گەمارۆكانی سەر ئێران درێژ دەكاتەوە.
رۆژنامەی فاینشناڵ تایمز رایگەیاند: ھاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەكانی سەركۆماری لە ئێران، ئەمریكا لەسەر بڕیارەكانی لەبارەی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران سوورە و لە كۆتایی ئەم حەوتوویەدا بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی ھەڵپەساردنی پرۆژە یاسای گەمارۆكانی سەر ئێران دەدا.
پاش هاتنەسەر کاری دۆناڵد ترامپ وەك سەرۆک كۆماری ئەمریكا، بەھۆی تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی و پشتیوانی کردن لە تیرۆریزم، ئامریكا گەمارۆكانی بە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ ماوەی ١٠ ساڵی دیكە درێژ كردەوە.