بەهۆی تەقینەوەی مینی بە جێماوەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە شاری قەسری شیرین سەر بە پاڕیزگای کرماشان کەسێکی تەمەن ٢٨ ساڵە بە توندی بریندار بوو.
شەوی رابردوو ٢٤ی بانەمەڕ بەهۆی تەقینەوەی مینی بە جێماوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەی “پل شیرازی” سەر بە شاری قەسری شیرین کەسێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لاقێکی پەڕی.
هەواڵدەریی ئیرنا لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی سەردانی مەڕ و ماڵات لە ناوچەی پل شیرازی تووشی ئەو رووداوە هاتووە.
هەر لەو پێیوەندییەدا، ڕۆژی ٨ی بانەمەڕ، لە نزیک گوندی جەوشەن لە ناوچەی سەرشیوی شاری سەقز، کەسێک بە ناوی”ئەحمەد غولامی” تەمەن ٤٨ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕی.
شایانی باسە پاش تێپەڕبوونی ٢٨ ساڵ بە سەر کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، هێشتا هەواڵەکان باس لە برینداربوون یان کوژراوەکانی کەرەستەکانی ئەو شەڕ دەکەن کە بەرۆکی خەڵکی مەدەنیی گرتووە.