دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامییئێران لە وڵاتی یەمەن بۆتە هۆی ئاژاوەگێڕی و کێشەنانەوە لەو وڵاتەدا.
محەممەد جەمیع نووسەر و توێژەی سیاسیی یەمەنی لە لەندەن بە تەلەڤزیونی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاند ؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران براوەی یەکەمی ناکۆکییەکانی وڵاتی یەمەن بە ئەژمار دێ و، ئەمەش مەترسییە بۆ سەر هەموو وڵاتانی کەنداو و ، دەبێ هەمووان ڕووبەڕوو زێدەخوازییەکانی ئێران لە ناوچەکە ببنەوە.
ناوبراو سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵاتی یەمەن وتی: زۆربەی ئەو کەسانە کە لە شووڕای کاتی باکووری یەمەن ئەندامن پێشتر لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران چاوپێکەوتنیان هەبووە و ئەمەش نیشان لەوەیە کە کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە دەرفەت و ناکۆکییەکان براوەی یەکەمی کێشەکانی یەمەنەو ئەمەش زیان بە ئارامش و سەقامگیری ناوچەکە دەگەینێ .
توێژەی سیاسیی یەمەنی محەممەد جمیع لە درێژەی وتەکانیدا لە تەلەڤزیونی ئەلجەزیرەدا وتی؛ کۆماری ئیسلامی لە مێژە بە بیانووی پاڵپشتی کردن لە خەڵکانی چەوساوە وڵاتانی دەراوسێ، کردووتە ئامانج و لە ڕاگەیاندکانی خۆیدا درێژە بە قووڵ کردنی ناکۆکییەکانی وڵاتانێک وەکوو یەمەن و سووریە و عێراق دەدا.
ناوبراو لە وەڵامی پرسارێک سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لەو بارەوە ڕایگەیاند؛ دەبێ ولاتی یەمەن ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ شووڕای هاوکاری کەنداو، رووبەڕوو کۆماری ئیسلامی ببنەوە
چونکە بێ گومان کۆماری ئیسلامی سەرچاوەی دابینکردنی چەکوچۆڵە بۆ میلیشیاکانی خەوسی لە یەمەن و، هەر ئەمەش ئەو وڵاتەی تووشی شەڕی نێوخۆیی کردوە.
ئاژاوەنانەوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی خۆدەرباز کردن لە قەیرانە نێوخۆییەکان و هەروەها درێژە بە پلان و سیاسیەکانی بووتە یەکێک لە گرفتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.