بە پێی هەواڵی گەیشتو، فشارو بەربەستەکانی سەرڕیی زیندانیان لە بەندیخانەی سنە زیادی کردوەو بە هۆی هەڵسوکەوتی نەشیاوی کاربەدەستان و هەبوونی گرفت و بەربەستی زۆر، بەشێک لە بەندکراوان یان دەستیان داوەتە مانگرتن یان پەنا بۆ خۆکوژی دەبەن.
بە پێی زانیارییەکان زیندانیانی بەندیخانەی سنە لە دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزاریی پیزیشکی بێبەش و لە خاکەلێوەی ئەمساڵ تا ئێستا ٢٩ بەندیی تووشی نەخۆشی هیپاتیت بوون.
گوشار و ئازاری بە ئەنقەستی زیندانیان لە بەندیخانەی سنە بووتە هۆی مانگرتن و پەنا بۆ خۆکوژی بردنی بەشێک لە بەندکراوان.
پێی هەواڵی هێرانا ، بەندیخانەی سنە لەم مانگانەی دوواییدا پتر لە جاران زیندانیان داخوازییان هێناوەتە بەرباس و بە پێی وڵام نەدانەوەی کاربەدەستان ناڕەزایی بە شێوەگەلی جۆراوجۆر پتر لە پێش لە لایەن بەندکراوانەوە دربڕیاوە. کە هۆکاری سەرەکی ئازار گەیاندن لە لایەن بەندکراوانەوە بە خۆیان و دەستدان بە خۆکوژی دەگەڕێتەوە بۆ نادیاری چارەنوسی زیندانیان و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی قەزایی و زیندان بە بەندکراوان .
بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پێویست ، زۆر بوونی زیندانیان بە نیسبەت شۆێن و ڕێی بەندیخانە ، بەربەست دانان لە لایەن بەرپرسانەوە ، کێشەگەلێک وەک داخستنی گاز ، درووس بوونی نەخۆشگەلێک وەک بەردی گورچیلە و پڕۆستات بە٤ هۆی ئاوی ناستاندار بۆ خواردنەوە ، جیا نەکردنەوەی زیندانیان بە پێی تاوان ،بێ ڕێزی و سووکایەتی و لێدان وهەڕەشە زیندانیان ، کوالێتی زۆر خوار و کەم بوونی پێداویستیەکان خواردەمەنی، بە ڕوونی بە چەستەی زیندانیانەوە دیارە .