بە پێی هەواڵی گەیشتو لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ٢٩ی بانەمەڕ دەستوپێوەندییەکانی رێژیم بۆ بەرزکردنی رێژەی دەنگی هەڵبژرادنەکان دەستیان داوەتە پیلانگێڕی.
ناوەندی زیندانەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و تەنانەت لە زیندانەکانی دیکەی ئێران، داوایان لە بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی کردوە، بۆ ئەوەی زیندانیان لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداربن ، شناسنامەی کەسی بەندکراوی خۆیان بۆ زیندان بەرن.
ئەمە لەکاتێک دایە دەنگدان لە زیندان بەتایبەتی بۆ زیندانیانی سیاسی لە ژێر گوشارو زەبر بەڕێوەدەچێ.
هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە وێنە لەو شناسنامانە هەڵدەگرن و دواتر بۆ بەدناو نیشان دانی زیندانیان و جیابیرانی رێژیم و بنەماڵەکانیان لە کاتی پێویست بڵاویان دەکەنەوە.
هەروەها رێژیم دەیهەوێ بەم چەشنە رێژەی دەنگداران و بەشداربووان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٩ی بانەمەڕ بەرز نیشان بدات.
شایانی باسە لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی زیندانەکان پێوەندییان لەگەڵ بنەماڵەی زیندانیان گرتووە، کە ئەگەر شناسنامەکان لە گەڵ خۆیان نەبەن ئیزنی مولاقات کردنیان پی نادرێ.