لە ئەنجامی بومەلەرزەیەك لە پارێزگای خۆراسانی باکوور، لە باكووری رۆژهەڵاتی ئێران کە شوێنی دانیشتنی کوردانی خۆراسانە، 3 كەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی ٤٠٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٥.٧ پلە بە پێوەری ریشتەر، شاری بجنووردی ناوەندی پارێزگای خوراسانی باكووری لە ئێران ھەژاند و بەھۆیەوە 3 كەس كوژران و نزیكەی ٤٠٠ كەسی دیكە بریندار بوون.
سەرچاوە ناوخۆییەكان باس لەوە دەكەن، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك لە ژێر خانووە رووخاوەكاندا ماونەتەوە و تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە جگە لە ٢٢٥ بریندار، تەرمی ٣ كەس لە كوژراوەكان لە ژێر پاشماوەی خانووە رووخاوەكاندا دەرھێنراوە.
بە ھۆی بومەلەرزەكەوە، سەدی ٧٠ی چەند گوندێكی ئەو ناوچەیە رووخاون.
زۆربەی دانیشتووانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکە کوردی خۆراسانن کە لە سەردەمی دەسەڵاتداریی سەفەوییەکان بە زۆرەملێ لە کورستانەوە بۆ خۆرهەڵاتی ئێران ڕاگواستراون.