لە ئاکامی وەرگەڕانی پەیکانێک لە کەلی “تەتە” کە موسافرەکانی کۆڵبەر بوون، پێنج کۆڵبەر بوونە قوربانی.
ڕۆژی ڕابردوو، بە هۆی وەرگەڕانی ماشینی کۆڵبەران له گوندی دزڵی شاری مەریوان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیدریس مورادی، خێزاندار و هادی شێروانی گیانیان لە دەست دا و سێ کەسی دیکە بە سەختی بریندار بوون.
ئەو ٥ کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی”بڵچە سوور”ی ناوچەی کۆماسی شاری مەریوان بوون.
بەپێی زانیارییە سەرچاوەکی نزیک بەو کۆلبەرانە، گویا شوفیری پەیکانەکە بە هۆی لە کاتی لێخوڕینی ماشێنەکەی خەو لێکەوتووە و تووشی ئەو ڕووداوە هاتوون.
پێشتریش، لە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی مینیبووسی کۆڵبەران له ڕێگای مڕانێ بۆ بازاڕچەی پیرانی مەریوان نزیکەی ٢٠ کۆڵبەری دیکەی کورد بریندار بوون.