که‌مترین شت که له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورد به گشتی و کوردی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی ده‌بێ دانی پێدا بنێین، نه‌بوونی یه‌کگرتوویی و لاوازیی ڕوانگه و جووڵه‌ی وه‌ک یه‌ک و هاوبه‌ش له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدایه. گه‌لێک له خه‌باتی خۆی بۆ ئازادی و دێموکڕاسیدا ده‌توانێ هه‌ر سه‌رده‌مه‌ی گرینگی بداته بوار و شێوه‌یه‌ک له خه‌بات و هه‌ر جاره‌ی که‌ناڵ و ئامرازێک به‌کار ببا و ته‌نانه‌ت به کاردابه‌شکردنێکی دروست و هه‌ماهه‌نگ، ده‌کرێ له هه‌مان سه‌رده‌مدا په‌نا بۆ تاکتیک و مێتۆدی جیاواز به‌ڵام ته‌واوکه‌ری یه‌كتریش به‌رێ. به‌ڵام ناکرێ له هه‌مان سه‌رده‌مدا هه‌ر به‌شه له‌و گه‌له به رێگایه‌کدا بڕوا و هه‌ر به‌شه‌ش ئه‌و رێگایه به شێوازی جیاوازی خۆی ببڕێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ره‌فتاری سیاسیی رۆڵه‌کانی ئه‌و گه‌له په‌یڕه‌وی له فۆرموولێک بکا که له‌ڕووی ستراتیژییه‌وه یه‌کانگیر بێ.
کۆمه‌ڵگای سیاسیی ئێمه تینووی ئازادی و ئاماده‌ی خه‌بات و فیداکاری‌یه، به‌ڵام جیاوازیی روانگه و مه‌رامه سیاسییه‌کان و یه‌ک نه‌بوونی گوتار و کرداری بژارده و لایه‌نه سیاسییه‌کان و له‌وه‌ش خراپتر زاڵبوونی ئه‌قڵییه‌تی رکابه‌ریی ناسالم و روانینی ناگونجاو بۆ رابردوو و جێگه و پێگه‌ی یه‌کتر، په‌رش و بڵاوی و به فیڕۆچوونی تواناکانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و له ئاکامدا بچووکی و سنوورداربوونی به‌رهه‌م و ده‌سکه‌وته‌کان هه‌ستی سستی و داماوی و بێ هیوایی له نه‌وه‌ی نوێشدا دروست ده‌كا.
پرسی یه‌کگرتوو نه‌بوونی بژارده سیاسییه‌کان به‌تایبه‌تی حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی کورد له ئێرانه که وه‌ختیه‌تی هه‌موو لایه‌ک به سینگ فراوانی و ئازایه‌تییه‌وه بیری لێ بکه‌نه‌وه و مشوورێکی چاره‌نووسسازی لێ بخۆن و به‌تایبه‌تی مێکانیزمێک بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رباری هه‌موو ناکۆکی و یه‌کترقبووڵ نه‌کردنه‌کانیان، روانگه و ئاقار و شێوازی خه‌باتیان بۆ هه‌مان سه‌رده‌م وه‌کیه‌ک و هه‌ماهه‌نگ بکه‌ن. هه‌ر له‌و کاته‌دا زه‌رووره‌تێکی روونه که هه‌ر جۆره خه‌سارناسییه‌ک که بۆ رابردووی کێشه ده‌روونییه‌کانی نێو بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌کرێ یان هه‌ر دووره دیمه‌نێک که بۆ ئاینده‌ی ئه‌و مژاره که داده‌ڕێژرێ، به شێوازێکی له‌بار و له چوارچێوه‌ی گونجاو‌دا و به دووربینی و هه‌ستی به‌رپرسایه‌تییه‌وه بکرێ هه‌تا هه‌م دێنامیزمی نێوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا گڕ و تین وه‌رگرێ و هه‌م نه‌وه‌کانی ئێستا و داهاتووی بژارده‌ی سیاسیی کورد له رۆژهه‌ڵات به ئۆلگووه شیاوه‌کانی ره‌فتاری سیاسی گۆش بکرێن.
قسه له‌وه نیه که هه‌ر ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاستی نه‌هادیدا یه‌کده‌ست و یه‌کگرتوو بکرێ. قسه له‌وه‌یه که تا گه‌یشتن به‌و ئامانجه چۆن ده‌کرێ هه‌موو لایه‌ک یارمه‌تیده‌ر بن هه‌تا وزه و توانا‌کان وه‌ها به‌سه‌ر یه‌که‌وه رێک بخرێن که هه‌موو پۆتانسیه‌له‌کانی کۆمه‌ڵگای ئازادیخوازی رۆژهه‌ڵات هاوکات به یه‌ک ئاقاردا هه‌نگاو بنێن و به‌مجۆره رۆژهه‌ڵاتییه‌كان، به‌ده‌ر له دابه‌شبوونه سیاسییه نێوخۆییه‌کانیان، له هه‌ر کوێ بن و مه‌وقعیه‌ت و هه‌لومه‌رجیان هه‌رچیه‌ک بێ، هه‌موویان هاوکات، پێکه‌وه و بۆ یه‌ک مه‌به‌ست له مه‌یداندا بن.
رێگاچاره له‌وه‌دا نیه که پێمان وابێ ته‌نیا یه‌کێک له مێتۆده‌کانی خه‌بات بۆ نموونه ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری یان بایه‌خدانی زیاتر به خه‌باتی مه‌ده‌نی به خودی خۆی ده‌توانێ ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له دۆخه‌که‌دا پێک بێنێ. به‌ڵکوو رێگا چاره ئه‌وه‌یه که هه‌رچی ده‌که‌ین و بوار و بابه‌تی خه‌بات و تێکۆشانی رۆژمان هه‌رچییه‌ک بێ، هه‌موومان پێکه‌وه کاری له‌سه‌ر بکه‌ین و هه‌موو هێز و پۆتانسیه‌لی خۆمان و ئه‌و توێژانه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا که درێژکراوه‌ی خۆمانن یان له‌گه‌ڵیان له‌پێوه‌ندیداین، بخه‌ینه خزمه‌تیه‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له قۆناغی ئێستادا هێزی گه‌ل به‌چه‌شنێک یه‌ک بخه‌ین که هۆشیارییه‌کی کارا و مه‌یدانداری کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات و دیاسپۆرا دروست بێ و وه‌ها چالاک بێ که سه‌رنجی بیروڕای گشتی بۆ لای مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران رابکێشرێ و له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی‌یش وه‌ها ببێته فشار که نه‌ك هه‌ر ئه‌و رێژیمه وا به ئاسانی نه‌توانێ گیانی لاوانی کورد بستێنێ و خه‌ڵکی کوردستان سه‌رکوت بکا، به‌ڵکوو له هێندێک مه‌یدانیشدا ناچار به پاشه‌کشه و ملدانی بکا، پێویسته وه‌ک ده‌سپێک له فکری ئه‌و مێکانیزمانه‌ی کاری هاوبه‌شدا بین که به‌سه‌ر کۆسپ و دڕدۆنگییه نێوخۆییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا پاز ده‌ده‌ن و یارمه‌تیش به ره‌وینه‌وه و سووانی له‌مپه‌ره زاتییه‌کانی نێو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.
نموونه‌یه‌کی ئه‌و جۆره مێکانیزمانه‌ش ئه‌وه‌یه که چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی رۆژهه‌ڵات، چ ئه‌وانه‌ی له نێوخۆی وڵات کار ده‌که‌ن و چ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانن، چ ئه‌وانه‌ی هه‌موو شتێک له حیزب‌دا کورت ده‌كه‌نه‌وه و چ ئه‌وانه‌ی شانازی به حیزبی نه‌بوونی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، پێكه‌وه و به‌سه‌ریه‌كه‌وه بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌ربه‌رین و هه‌مه‌لاگیری داکۆکی له مافی مرۆڤی کورد وه‌ڕێ بخه‌ن که وه‌ك فۆرۆمێکی هاوبه‌ش و چه‌ترێکی رێکخراوه‌یی قالبێکی نه‌هادی به‌ڵام ناحیزبی به‌خۆیه‌وه بگرێ.
که ده‌ڵێین ناحیزبی ئه‌مه به‌و مانایه نیه که ئامرازێکی له‌و چه‌شنه بۆی نه‌بێ کاری سیاسی بکا. به‌پێچه‌وانه‌وه، دروست وایه ساده‌ترین و ئیزۆله‌ترین که‌یسه‌کانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤیش له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رێک به ره‌هه‌نده راسته‌قینه‌که‌ی دۆخی کوردستان که ره‌هه‌ندی سیاسی و مێژوویی مه‌سه‌له‌که‌یه گرێ بدرێته‌وه هه‌تا به‌م چه‌شنه هه‌م مه‌سه‌له‌ی کورد وه‌ک خۆی به غه‌یره کورده‌کانی ئێران بناسێندرێ و هه‌م گه‌له‌که‌مان له ده‌روونی خۆیدا باشتر دووره‌دیمه‌نی هه‌نگاونان و خۆنیشاندانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له بێژینگ بدا.
که ده‌ڵێین ناحیزبی ئه‌وه هه‌روه‌ها به‌مانای به‌که‌مگرتنی رۆڵی حیزبه‌کان نیه. زۆر به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، له کۆمه‌ڵگای سیاسیی ئێمه‌دا حیزبه‌کان یه‌که‌مین و کاریگه‌رترین ئامرازی بزواندن و رێکخستنی هێزی نێو کۆمه‌ڵگان. به‌ڵكوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو به‌ربه‌ست و مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر رێگای کاری سیاسی له نێوخۆی وڵات و هه‌روه‌ها ناکۆکییه نێوخۆییه‌کانی بژارده و لایه‌نه سیاسییه‌کانمان، له‌و بواره‌دا و بۆ قۆناغی ئه‌مڕۆ پێویستیمان به ئامرازێکی یه‌كگرتووی جوڵاندن و یه‌کخستنی هێزی جه‌ماوه‌ر هه‌یه که مۆرکی هیچ لایه‌ن و ته‌نانه‌ت هیچ به‌ستێنێکی لێ نه‌درێ، به‌ڵام هه‌موو به‌ستێن و لایه‌نه‌کان به‌شێوه‌ی هه‌ماهه‌نگ پشتی بگرن و بۆ هه‌رچه‌شنه هه‌وڵ و هه‌نگاو و ئاکسیۆنێک چ له نێوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا که رێک ده‌خرێ، هه‌موو لایه‌نه‌کان ته‌واوی زه‌رفییه‌ت و ده‌ره‌تانه‌کانی خۆیانی، له هێزی فکری و ئینسانییه‌وه بگره تا توانای ماددی و تۆڕی پێوه‌ندییه‌کان، بخه‌نه پێناو و هه‌رچی له هێز و کاریگه‌ری هه‌یانه بیڕژێننه نێو شاڵاوی ئه‌و هێزه کوردییه رۆژهه‌ڵاتییه‌ی سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ده‌کرێ هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌ته‌نیا خۆی له کار و بیرێکی له‌م چه‌شنه نه‌کاته خاوه‌ن و که‌س و لایه‌نێکیش له ترسی ئه‌وه که بۆخۆی تێیدا ده‌سپێشخه‌ر نه‌بووه، لێی نه‌سڵه‌مێته‌وه. ده‌کرێ رێگه بده‌ین بژارده سیاسی و مه‌ده‌نییه چالاکه‌کانی هه‌موو به‌ستێنه‌کان و هه‌موو لایه‌نه‌کان، هه‌ر هه‌موویان، به‌بێ جیاوازی، به په‌سند و پشتگیریی رێکخراوه پێوه‌ندیداره‌کانیان، به‌ره‌و یه‌كتر بێن و کاردروستایی داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگا و پێکهێنانی ئالیه‌ته‌کانی ئه‌و گه‌وره ئامرازه‌ی رێکخستنی هێزی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا و به هاناوه هێنانی بیروڕای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لای دۆخی کورده‌کانی ئێران بکه‌ن.
وه‌ک چۆن کۆماری ئیسلامی له سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌ی کورده‌کاندا هه‌ڵاواردن ناکا، کۆمه‌ڵگای سیاسیی ئێمه‌ش له رۆژهه‌ڵات به هه‌موو به‌ستێن و لایه‌نه‌کانییه‌وه ده‌بێ سه‌رجه‌م رووبه‌ری ئه‌و یارییه سه‌خته سیاسییه‌ی ده‌بێ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا بیکا، به‌سه‌ریه‌که‌وه چاو لێ بکا و خۆی له هه‌مووی به به‌رپرسیار بزانێ.