دانپێدانانی كچه كوردێكی كورد له شاری ورمێ پاش چه‌ندین مانگ ئازار و ئه‌شكه‌نجه لەوانەیە لەلایەن دادگاوە حوكمی بۆ ببڕدرێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سافی سادقی، چالاكی سیاسیی كورد به‌جیا له حیفازره‌تی ئیتلاعاتی سپا و گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا بوو به‌پێی قسه‌كانی ، سزای بۆ دەبڕێتەوە.
كه‌سانی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی سافی سادقی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێن، ئه‌گه‌رچی پێشتر كچه‌كه‌یان ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان بوون به‌ڵام هیچكات به‌شداریی شه‌ڕی چه‌كداریی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌كردوه و، به‌ڵام دادگا تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودایان وه‌پاڵ داوه و له‌لایه‌ن دادسه‌راوه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی له‌سه‌ر لانه‌براوه.
سافی سادقی خه‌ڵكی شاری ورمێیه و ساڵی ١٣٩٠ ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران و پاشان واز له حیزبه‌كه‌ی دێنێ و ساڵی 95 ژیانی هاوبه‌ش پێكدێنێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری ورمێ و له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕووحی و جه‌سته‌ییدا له‌لایه‌ن دوو دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیه‌تی ، دان به شتگه‌لێكداده‌نێ كه نه‌یكردوون.
ناوبراو له دانپێدانانه‌كانی خۆی گوتوویه كه به زۆری كراوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و قسانه‌ش دادگا هێشتا هیچ حوكمێكی بۆ نه‌بڕیه‌وه‌ته‌وه.