ڕۆژی ڕابردوو میلیشاكانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ڕێكه‌وتنی “كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی” له سووریه پێشێل كرد.
ده‌زگای هه‌واڵگریی ئورێنتی سه‌ربه ئۆپۆزیسیۆنی سووریه ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه میلیشاكانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌سی “كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی” كه له ئه‌نجامی وتووێژه‌كانی ئاستانه سه‌باره‌ت به سووریه ئیمزا كرا، پێشێلیان كرد. به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتن به‌شی هه‌ڕه زۆری ناوچه و پارێزگاكانی حه‌مما، حۆمس، لازقیه و ده‌مێشق و هه‌روه‌ها درعا ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، میلیشاكانی ڕێژیمی ئێران و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د شارۆچكه‌كانی محه‌ممدیه، ئه‌شعه‌ری، زریقیه و به‌یتنایم له غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات به هاویشتنی زیاتر له ١٣ مووشه‌ك كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژران و برینداربوون و ڕێكه‌وتنی ئاستانه‌یان پێشێل كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه به تۆپبارانكردنی مه‌زرا و مووچه‌ی خه‌ڵكی شاره‌ی ئه‌لتامنه و ئاوایی زه‌كات له پارێزگای حه‌مما خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به‌ناچار شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان جێهێشت.