برای شەهیدێكی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بێورانی سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە سەردەشتەوە گەیشتوە ، کەسێکی خەڵکی بێورانی سەردەشت بە ناوی ڕەسووڵ عەلیزادە، برای شەهید محەممەد عەلیزادە ناسراوە بە خاڵە حەمە، بە هۆی نەخۆشییەوە رۆژی شەممە ٢٣ی بانەمەڕ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو لە ناوچەی سەردەشت بە کەسێکی نیشتمانپەروەر و خەمخۆری گەل و حیزب ناسراو بوو.
شیاوی باسە شەهید محەممەد عەلیزادە لە ساڵی ١٣٦٢ ی هەتاوی لە سەنگەری بەرگری کردن لە خاکی نیشتمان لە گەڵ پولێکی دیکە لە رۆڵە بە ئەمەگ و چاونەترسەکانی دێموکرات پەیوەست بوو بە کاروانی شەهیدانەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵە عەلیزادە و سەرجەم خەڵکی دێموکرات پەروەری ناوچەی سەردەشت، خۆی لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.