بە وتەی بەرپرسی سەنعەت و کانزای کۆماری ئیسلامی لە کرماشان ٣٠٠ تا ٤٠٠ یەکەی بەرهەمهێنان داخراون.
هەواڵدەریی حکوومی تەنسیم، لە ڕاپۆرتیك‌دا رۆژی ٢٢ی بانەمەڕ ڕایگەیاند کە بە پێی وتەی فەرهاد مەرزی بەرپرسی خانووی سەنعەت وکانزا رێژیم لە کرماشان ، لەو پارێزگایە بە هۆی نەبوونی پشتیوانی دەوڵەت و سەرمایەی پێویست، پتر لە ٤٠٠ یەکەی بەرهەمهێنان یان بە تەواوی داخراون یا لە داهاتوودا دادەخرێن.
ناوبراو داخرانی یەکەکانی بەرهەمهێنانی لە کرماشان جیا لە گرفتی قاچاخی کەلوپەل بە شێوە سیستماتیک ، بۆ گیروگرفتی بانکەکان و پاڵپشتی نەکردنی دەوڵەت گەڕاندوە.
هەروەها کە پێشتر لە هەواڵەکانی دیکەی کوردستان و کورد هاتبوو لە ماوەی ٤ساڵ رابردوو‌دا ٥١٠٠ یەکەی پیشەسازی لە ئاستی ئێران داخراون.
ئاماری یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره داخراوه‌كان له ئێران له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن نه‌یارانی حه‌سه‌ن ڕۆحانیی به‌رده‌وام مشتومڕی له‌سه‌ر بووه. وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، سامانه‌كان و بازرگانیی ئێران پاییزی ساڵی ٩٤ ئه‌و ئاماره‌ی ٧ هه‌زار و 500 یه‌كه ڕاگه‌یاند و گوتی، بۆ بووژانه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كانه بری ١٦ هه‌زار میلیارد نه‌غدینه پێویسته.
به‌ڵام له ناونووسی بۆ وه‌رگرتنی ئاسنكاریی بانكی زیاتر له ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ یه‌كه‌ی داخراو ناوی خۆیان ئاشكرا كرد كه ٥ هه‌زاریان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بوون.
داخرانی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه و پێكهێنانی هه‌لی كاری پیشه‌سازیش دابه‌زیوه. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا كۆتایی ساڵی ٩٥ له كه‌رتی پیشه‌سازیی كار ده‌كه‌ن ته‌نیا ٧ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سن كه نیشانه‌ی دابه‌زینی ٣١٣ هه‌زار كه‌س له‌وه كه‌ره‌ته‌دا بووه.