دەوڵەتی تڕامپ بە نیسبەت دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا پێوەندی باشتری لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی دەسپێکردوە.
کاربەدەستێکی باڵای کۆشکی سپی رۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی بانەمەڕ بە هەواڵدەریی رۆیتێرز ڕایگەیاند؛ شاندی ئەمریکایی و عەرەبستانی لە دانیشتنەکانی خۆیاندا بۆ فرۆش و کڕینی پتر لە ١٠٠میلیارد دۆلار چەکوچۆڵ ڕیكکەوتوون و، ئەگەری ئەوەش هەیە بە ٣٠٠میلیارد دۆلاریش بگات.
ئەم هەواڵی دوای یەکەم سەردانی نیونەتەوەیی تڕامپ ، لە دیدار و چاوپێکەوتن کردن لە گەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ریاز بڵاوکرایەوە
مەبەستی سەرەکیی سەردانی تڕامپ لە عەرەبستانی سعوودی بۆ تاوتوێی کردنی کێشەی وڵاتی یەمەن و ،هەروەها مەترسی مووشەکی باڵستیک لە ناوچەکە دەگەڕێتەوە.
دوو وڵاتی ئەمریکاو عەرەبستانی سعوودی لە هەوڵدان پێوەندییەکانی خۆیان کە ساڵانی ڕابردوو بە هۆی کێشەی ناوکی ئێران و ڕێککەوتنی لە گەڵ دەوڵەتی باراک ئۆباما سارد ببوو، دیسانەکە پێوەندییەکانیان توندوتوڵتر بکەن
مەبەست لە فرۆشتنی چەکوچۆڵی ئەمریکایی بە دەوڵەتی ریاز بۆ بە هێزتر کردنی عەرەبستان لە ناوچەکە و زەق کردنی ئەو وڵاتەیە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی و ڕاگرتنی باڵانسی هێز، لە ناوچەکەدایە.
نیگەرانی دوو وڵاتی ئەمریکاو عەرەبستانی سعوودی بۆ چالاکییە نیزامییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، کێشەنانەوەی دەوڵەتی تاران لە وڵاتانی دەراوسێ دەگەڕیتەوە.