نزیكەی مانگێك پاش سەفەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیە بۆ ئێران، ئەمروڵڵا ئیشلەر، ڕاوێژكاری تایبەتی ئەردۆغان ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بەوە تاونبار كرد كە بە دهستێوهردانو هەوڵە تێكدەرانەكانی لە سووریە و یەمەن، زیانێكی وای بە جیهانی ئیسلام گەیاندووە كە زۆر زیاتر لەم زەبرهیه ئیسراییل لە دنیای ئیسلامی داوە.
ڕاوێژكاری تایبەتی سەركۆماری توركیە ئێرانی بەوە تاوانبار كردووە كە دهیهوێ به تەواوهتی بەسەر پێتەختی وڵاتانی عێراق، سووریە و یەمەندا زاڵ ببێ، تەنانەت ئەگەر بە نرخی لەنێو چوونی ئەم وڵاتانەش بووبێ.
ئیشلەر وێڕای ئاماژە بە قسەكانی پێشووی عەلیڕەزا زاكانی، نوێنەری تاران لە مەجلیس گوتی: ئێران بە هەڵایساندنی شەڕی نێوخۆیی لە یەمەنو بە یارمەتیدانی حوسییەكان، بۆ جارێكی دیكە هەستی ئۆممەتی ئیسلامیی بریندار كرد.
عەلیڕەزا زاكانی نوێنەری تاران لە مەجلیس، ساڵی ڕابردوو بە دەستەوە گرتنی سەنعا پێتەختی یەمەن لە لایەن حوسییەكانی وەك گرتنی پێتەختی چوارەم بۆ ئێران ناوبردبوو.
شایانی باسه قسهکانی ئیشلەر وەبەرهێنەری قسەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیەیە كە ڕۆژی پێنجشەممە، 6ی خاكەلێوە، ڕێژیمی ئێرانی بە هەوڵدان بۆ زاڵکردنی هێژمۆنیی خۆی بەسەر خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا تاونبار كردبوو. ئۆردۆغان گوتبووی ئەم كارەی كۆماری ئیسلامیی ئێران وڵاتانی توركیە، عەرەبستان و وڵاتانی عەرەبی كەنداوی فارسی وەزاڵە هێناوە.