لیژنەی هاوهەنگی رێخراوەکانی رۆژهەڵات لە ۲۳بانەمەری ۲۷۱۷ی کوردی ، پێرس کۆنفرانسێکی کراوەی لە ژێر ناونیشانی “شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژێمی ئیرانی داگیرکەر” بەرێوەبرد.
ئەو پیرس کۆنفرانسە کە بە بەشداریی نوێنەری هەرکام لە حیزبەکانی رۆژهەڵات و وە نوینەری ژنان پێکهاتبوو،
سەرەتای بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکردوو دواتر پەیامی هاوبەشی لێژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی رۆژهەلات لەسەر بەشداریی نەکردنی خەلک لەهەڵبژاردنەکانی ئیران لە لایەن خاتوو شیراز خوێندرایەوە و دواتر هەر یەکە لە نوینەری حیزبەکان و ڕێکخراوی ژنان راو بۆچونی خۆیان لەسەر بەشداریی نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئیران دەربڕی.