ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی مەی ٢٠١٧ی زایینی، بەرامبەر بە ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ ، سیمینارێکی سیاسی بۆ دکتور ئاسۆ حەسەنزادە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهێنا.
بە بەشداریی سەدان کەس پێکهاتوو لە نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، کەسانی ئاکادیمی و سیاسی و کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندام و دۆستانی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ بەشدار بوون، بەڕێز کاک ئاسۆ حەسەنزادە لەو سمینارەکەدا کە لە ژێر سەردێری ” پێشمەرجەکانی بەرۆژەڤ کردنەوەی رۆژهەڵات لە هەلومەرجی ئەمرۆی ناوچەکەدا” سیاسەت و ستراتیژی حیزب دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە ئێستا و داهاتووی ناوچەکە، هەروەها بەستێنەکانی کاری هاوبەش و پەیوەندی ئێستایی حیزب و لایەنەکانی خستە بەر باس و ڕاوێژ.
سەرەتای سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ‌کرد. پاشان سۆران شێرزاد ، ئەندامی کومیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە خێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و مەبەست لە گرتنی ئەو سیمینارەی باس کرد.
پاشان د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سەرەتای باسەکهی بۆ پێشمه‌رجه‌کانی به‌ڕۆژه‌ڤ کردنه‌وه‌ی پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تەرخان کردبوو.
له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده باسی ئه‌وه‌ی کرد که سه‌رباری به‌رده‌وامیی خه‌باتی حیزبه‌کان و فیداکاریی رۆڵه‌کانی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستان، پرسی کورد له‌و پارچه‌ی کوردستان له‌چاو پارچه‌کانی دیکه ئه‌مڕۆ که‌متر له رۆژه‌ڤدایه. ناوبراو وێڕای روونکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران و وه‌زعیه‌تی ئێران و هه‌لومه‌رجی ئێستای نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی، ئیشاره‌ی به‌و فاکته‌رانه کرد که مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان خه‌باتی گه‌لێک ده‌که‌نه رۆژه‌ڤ و سه‌رنجی بیروڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی راده‌كێشن.
جێگری سکرتێری گشتی حیزب ئه‌مجاره پەرژایه سه‌ر باسکردنی ئه‌و پێشمه‌رجانه. ده‌سته‌ی یه‌که‌می پێشمه‌رجه‌کان بریتی بوون له پێشمه‌رجی زه‌ینی.
له‌و به‌شه‌دا ناوبراو گوتی :ئێمه نابێ هه‌ر به مه‌رجی سه‌رکه‌وتن و وه‌دیهاتنی ئامانجه‌کانمان خه‌بات بکه‌ین، پێویسته هه‌موو لایه‌کمان ئیستعدادی به‌خۆداچوونه‌وه له خۆماندا پێك بێنین، هه‌ر له ڕابردوو دا نه‌ژین و بۆ ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت بکه‌ین، پێویسته هه‌ر خۆمان نه‌بینین و هه‌وڵ بده‌ین رووبه‌ری کایه‌ی سیاسیمان فراوان بکه‌ینه‌وه. ناوبراو ئینجا باسی پێویستی پوخت کردنه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد و گوتی سه‌رباری جیاکاریه‌ک که ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌یه‌وێ له‌نێوان پرسی کورد له رۆژهه‌ڵات و مه‌سه‌له‌ی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی جێی بخا، ئێمه ده‌بێ پرسی کورد له ئێران وه‌ک به‌شێک له مه‌سه‌له‌ی کورد له ته‌واوه‌تیی خۆیدا ببه‌ستینه‌وه، وتارێکی قورس و قایمی نه‌ته‌وایه‌تیمان هه‌بێ، له کوردستانه‌وه بۆ ئێران بڕوانین، و پێناسه‌یه‌کی رزگاریخوازانهمان بۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات هه‌بێ.
ناوبراو رایگه‌یاند مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران نابێ ببێتە پاشکۆی بزوتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری ئێران، نه ململانێ نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یه‌کان و نه ته‌نانه‌ت پاشکۆی به‌شێکی دیکه‌ی کوردستانیش بێ.
له هه‌مان کاتدا وتاری نه‌ته‌وایه‌تی کود له ئێران پێویسته وتارێکی فراوان بێ که هه‌موو ئازار و ئاریشه‌کانی کۆمه‌ڵگا ببینێ و هه‌موو زه‌رفیه‌ت و ته‌نه‌وعاتی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ژێر چه‌تری خۆیدا کۆ بکاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئامانجه بچووکه‌کان یان خواسته فه‌رهه‌نگیه‌کان له به‌رامبه‌ر ئامانجه گه‌وره‌کان یان خواسته سیاسیه‌کان دابنێ. به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه کۆڕگێڕ له‌و باوه‌ڕه‌دابوو که بزوتنه‌وه‌ی کورد پێویسته و ده‌توانێ له‌گه‌ڵ به‌ستێنی سه‌راسه‌ریی خه‌بات له ئێران و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆشی به هه‌ر جۆرێك که به قازانجی مه‌تره‌ح بوونی زیاتری پرسی کورد له ئێرانه له تهعامولدا بێ. له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات له تاران‌دا گوتی ئه‌گه‌ر کاری یه‌که‌می کورد له ئێران رووخاندنی ده‌سه‌ڵات له تاران نیه، ئیسلاح کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش کاری کورد نیه، به‌لکوو کورد پێویسته وێڕای پشتیوانی و یارمه‌تیدانی بزوتنه‌وه‌ی دێموکراسیخوازانه، هه‌موو سه‌رنج و ته‌مه‌رکوزی خۆی پێشدا بخاته سه‌ر خۆی. سه‌باره‌ت به دنیای ده‌ره‌وه د. ئاسۆ گوتی: پێویسته به‌دوور له سنووربهندیه ئیدئۆلۆژیه‌کانی رابردوو و به‌ده‌ره له ناکۆکیه ناوخۆییه‌کانی، کوردی رۆژهه‌لات ده‌نگێکی هاوبه‌شی کوردی له ده‌ره‌وه دروست بکا و له هه‌ر شوێنێک به قازانجی ئه‌و گه‌له بوو بچێته نێو پێوه‌ندی و تهعامولهوه. به‌ڵام خه‌باتی کورد له رۆژهه‌لات نابێ چاوه‌ڕوانی ئاجێندای نێوده‌وڵه‌تی بێ و تا ئه‌و کاته‌ی ده‌رفه‌تی گۆڕان له ئێرانیشدا دروست ده‌بێ، پێویسته خۆی به‌قوه‌ت بکا. له‌باره‌ی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشه‌وه ناوبراو گوتی پێویسته هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بۆخۆی نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاجێندای خه‌باتی خۆی بکا، به‌ڵام هه‌موو پارچه‌کان ده‌رکی وه‌زعیه‌تی یه‌كتر بکه‌ن و چاوه‌ڕوانی و یارمهتیدهرییهکان دوو لایه‌نه بن.
پێشمه‌رجێکی دیکه که ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده باسی کرد پێناسه‌کردنه‌وه‌ی جوغرافیای خه‌باتی کورد له ئێران بوو. لێره‌دا ناوبراو وێڕای به گرینگ زانینی هه‌موو جوغرافیاکانی ئه‌و خه‌باته و باسکردن له پێویستی گرێدانه‌وه‌یان به یه‌كتر، باسی ئه‌وه‌ی کرد که پێویسته هه‌موو هه‌وڵ و هیممهتهکان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌بات بۆ جوغرافیای ئه‌سڵی خه‌بات واته ناوخۆی وڵات بن.
دوایین به‌شی پێشمه‌رجه‌کان له دیدی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبەوە، به پشت به‌ستن به سیاسه‌ت و هه‌لوێسته‌کانی ده ساڵی رابردووی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بریتی بوو له پێوه‌ندیی نێوان حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات و پێوه‌ندیی حیزبه‌کان و کۆمه‌لگای ناوخۆ. ئه‌و لێره‌دا وێڕای باسکردن له‌و رێکارانه‌ی یه‌كگرتوویی و هاوخه‌باتی هێزه‌کانی رۆژهه‌لاتی له دروشمه‌وه پێ ده‌گوازرێته‌وه بۆ کردار، باسی ئه‌وه‌ی کرد که هێزه‌کان پێویسته له فکری دروستکردنی مه‌رجه‌عیه‌تێکی هاوبه‌شی مه‌یدانیدا بن که هێز و وزه‌ی خه‌بات یه‌ک بخا، خه‌بات زیاتر به مه‌یدانی بکاته‌وه، پێش له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناخۆشیه‌کانی رابردوو بگرێ و کوردی رۆژهه‌ڵات بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کانی ئاینده ته‌یار و ئاماده بکا.
له کۆتاییدا بەڕێز ئاسۆ حه‌سه‌نزاده باسی گرینگی به‌ستێنی ناوخۆی خه‌بات و چالاکانی مه‌ده‌نی کرد. ئه‌و گوتی هه‌روه‌ک چۆن خه‌ڵک له ناوخۆ نابێ بێ ته‌فاوه‌ت بن، به شێوه‌ی جۆربه‌جۆر له‌و خه‌باته‌دا خۆیان ئه‌رکدار بکه‌ن و کاریگه‌ری له بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵات وه‌ربگرن، پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش پێویسته به دڕدۆنگیه‌وه چاو له هه‌وڵی نیشتمانپه‌روه‌رانی کورد له ناوخۆی رۆژهه‌ڵات نه‌کەن و دڵگه‌رمییان پێ بده‌ن. ناوبراو پێی وابوو هه‌ردوو به‌ستێنی مه‌ده‌نی و شۆڕشگێری پێویسته ته‌واوکه‌ری یه‌كتر بن نه‌ک به‌دیل یا هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كتر. هه‌ر له‌و به‌شه‌دا جێگری سکرتێری گشتی حیزب باسی ئازادیی محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ندی کرد و سڵاوی نارد بۆ وره و ئیراده‌ی ناوبراو.
له کۆتایی قسه‌کانیدا د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده گوتی پێویسته ئێمه ئاشته‌واییه‌کی کارا له‌نێوان حیزبه‌کان و پێوه‌ندی حیزبه‌كان و کۆمه‌ڵگا دروست بکه‌ینه‌وه، و کایه‌ی سیاسی و مۆدێله‌کانی خه‌باتی خۆمان نوێ بکه‌ینه‌وه.
بەشی دووهەمی ئەو سمینارە تەرخان کرا بۆ کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب بۆ باس و خواستەکانی ناوخۆیی حیزب، کە لەم بەشەشدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی حیزب بە دەربڕینی بیروڕا و سەرنجی خۆیان لەسەر رووداوەکان و تێبینیەکانیان لەسەر تەشکیلات، چۆنیەتی زیاتر چالاک‌تر کردنی تەشکیلات حیزبیان هێنایە بەرباس! لەکۆتایی دا کاک ئاسۆ حەسەنزادە و کاک حەمەرەسوڵ کەریمی وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە دا.