یونێسكۆ دەڵێ ئێران ئێستاش یەكێك لە گەورەترین زیندانەكانی ڕۆژنامەنووسانه لە ئاستی جیهاندا.
ڕێكخراوی فەرهەنگیی یونێسكۆ كە سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەو ڕۆژی ٣ی مانگی مەی بەرامبەر لەگەڵ ١٣ی بانەمەڕی وەك ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕاگەیەنەكان ناودێر كردووە، دهڵێ
هاتنی ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕاگەیەنەكان بۆ ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی لە حاڵێك دایە كە ئێران هەروا لە ڕیزی ٥ زیندانی گەورەی ڕۆژنامەنووسانی جیهاندا جێی گرتووە.
لە دوایین ڕاپۆرتی مانگی فێوریەی ڕێكخراوی “ڕاپۆرتنێرانی بێسنوور”یشدا هاتبوو كە ئێران لە نێو ١٨٠ وڵاتی جیهاندا لە پلەی ١٧٣ی ڕیزبەندیی جیهانیی ئازادیی ڕاگەیەنەكاندا جێی خۆش کردوه.
شایانی باسە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا كۆمەڵێكی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان لە كوردستان، حوكمی زیندانی درێژماوەیان بەسەردا سەپێندراوەو ڕێژەیەكی دیكەش لەوان لە حاڵی حازردا لە بەندیخانەكانی ئێران دان؛ محەممەد سەدیق كەبوودوەند، كەماڵ شەریفی، خوسرەو و مەسعوود كوردپوورو عەدنان حەسەنپوور كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووسی کوردن که به تۆمهتی چالاکیی ئهمنیهتی زیندانیی درێژخایهنیان بهسهردا سهپاوه.