رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ سێیەمین دیبەیتی نێوان ٦ بەربژێری سەرۆک کۆماری بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٩ی بانەمەڕ لە دەنگی ورەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەڕێوەچوو.
سێیەمین مونازرەی بەربژێران لە سەر پرسی ئابووریی و بانکداری لە کاتێک دا بەرێوەچوو کە هەر کام لە کاندیداکان لە دیبەیتەکانی پێشووتر باڵ و جناحی یەکتریان لەو بارەوە بە تاوانبار لە قەڵەم دا.
سێیەمین و ئاخرین مونازرەی ٦ بەربژێری سەرۆککۆماری چ لە ئاستی نێو خۆ چ لە میدیاکانی دەرەوەی ئێران دەنگدانەوەی جۆراجۆری لێکەوتەوە.
ئاسوشیتدپریس؛ لەو بارەوە نووسی بەربژێرانی سەرۆککۆماری لە دوایین مونازرەی خۆیان یەکتریان بە گەندەڵیی ماڵی و ئیداری تاوانبار کرد و ئەوە نیشان لە ئەوەیە هیچ کام لە دەوڵەتەکانی دەسەڵاتدار لە ئێران کارنامەی باشێکیان نەبووە
هەواڵدەریی فەرانسە ڕایگەیاند: بەربژێرانی سەرۆککۆماری لە ئاخرین دیبەتدا هێرشیان بۆ یەک برد و ئەویش نیشان لەوەیە ناکۆکیی نێوان باڵەکانی رێژیم قووڵ بووتەوە.
لە لایەکی دیکەش دوایین مونازرەی نێوان بەربژێرانی سەرۆک کۆماری لە نێو میدیاکانی ئێرانی کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتەوە.
سەرەتا وتاربێژی رۆژی هەینی شاری تاران بە ڕاشکاوانە داوای کرد لە بەربژێران کە نەبنە هۆی ورووژاندنەوەی خەڵک و، هێڵە سوورەکانی نیزام لە قسەکانیاندا بپارێزن .
دوابەدوای ئەوەش رۆژنامەی جەوان ئورگانی سپای پاسداران لە پێوەندییەدا دەمبەدەمە کردن و یەکتر تاوانبار کردنی بەرپرسانی رێژیم بە مەترسیدار زانی و لە بابەتێکدا نووسی: ئەو باسانەی کە لە سەروبەندی بانگەشە ی بەربژێران دێنە ئاراوە، بە گشتی نیزامی کۆماری ئیسلامی دەباتە ژێر پرسیار و مەترسیدارە
ژۆنامەی جەوان لە درێژەی بابەتەکەیداخۆی دا پەڕژاوە سەر قسەکانی حەسەن روحانی لە شاری هەمەدان و ورمێ کە گوتبووی: ئەوانەی وا ٣٨ ساڵ فەقەت ئیعدام و زیندان دەزانن با ئاگاداربن کە چیتر خەڵک ئەوانی ناوێ.
هەروەها باس کردن لە سانسۆری ڕەش لە سیستمی کۆماری ئیسلامی لە قسەکانی حەسەن روحانی و دانپێدانان بە هەڵاواردنی نەتەوەیی وئاینی بە زیانبار زانی.
یەک دوو رۆژنامەی دیکەش سەر بە باڵی بناژۆخواز ، ورووژاندن و هەژاندنی خەڵکی مەحکوومکرد و، لە سەر دووپات بوونەوەی رووداوەکانی ٨٨ی هەتاوی هوشداریان داوە.