زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە تیرۆری دژبەرانی نیزام لە دەروەی سنوورەکانی ئێران دیسانەکە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە وەگەڕ کەوتووە و هێندێک لە رەخنەگرانی ئیبراهیم ڕەئیسی لەسەر ئەو باوڕەن کە لە ئەگەری هاتنە سەر کاری وەکوو سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران ، تیرۆر و سڕینەوەی دژبەرانی نیزام دەسپێدەکاتەوە.
کوشتنی دژبەرانی رێژیم کە هەر لەسەرەتای کۆماری ئیسلامی بۆ بە ئەرکی سەرەکیی ناوەندە ئەمنییەکان، بەتایبەتی لق وپۆپەکانی سپای پاسداران .
لە دوای تیرۆری رێبەرانی حیزبی دێموکرات لە ئۆتریش و ئاڵمان و دەنگدانەوەی دادگای میکۆنووس بە هۆی فشاری نێونەتەوەیی بۆ ماوەیەک ئەو تیرۆرانە ڕاگیران.
بەڵام بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ ئاڵمان دیسانەکە چەندین کەسایەتی و توێژەری سیاسی لە وڵاتانی ئورووپای لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەڕەشەیان لێ کراوە.
هەروەها دوای کوژرانی سەعید کەریمیان بەرپرسی تلەڤزیونی جێم، دەرکەوت کە بە پێی قسەی بنەماڵەکەی ناوبراو پێشتر لە لایەن سپای پاسدارانەوە هەڕەشەی لێکراوە و بەتەمابوو لە تورکیەوە ماڵەکە بگوازێتەوە بۆ بریتانیا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رویتێرز بنەماڵەی بەرپرسی کاناڵی جێم بە “بی بی سی”یان ڕاگەیاندوە کە ناوبراو چەندین کەڕەت لە لایەن رێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ کرابوو.
هەر لە پێوەندی هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان لە دژبەرانی نیزام بەرپرسی ئیتلاعاتی شاری سنە لە حەوتووی ڕابردوودا، سەر لەنوێ هەڕەشەی لە حیزبە رۆژهەڵاتییەکان کرد.
ساڵی پاریش تەقینەوەکانی شەوی یەڵدا و شەهید و برینداربوونی پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان ، ئەگەری دەسپێ کردنی تیرۆری نەیارانی رێژیمی زیاد کرد.