برینداران و زیان وەبەرکەوتووانی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو دەیە هێشتاکە بەو ئازارەوە دەناڵێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بریندارانی ئاکامی کارەساتی کیمیابارانی شاری سەردەشت کە لە شەڕی ئێران و عێراق لە لایەن حکومەتی بەعسەوە ئەنجام درا، دوای تێپەڕبوونی نزیک بە سی سال لە دۆخێکی نالەبار رۆحی و جەستەێدان.
یەک لەو بریندارانە بەناوی محەممەد ئەحمەدزادە خەڵکی ڕەشەمێ ناوچەی سەردەشت کە خاوەنی ٦منداڵە و جیا لەوەی زیان وەبەرکەوتووی کارەساتی کیمیایی بارانە، ناوبراو پارچەیەک هاوەنیش لە جەستەیدایەو هەر ئەمەش ژیانی ئاسایی لەو بریندارە تاڵ و ئاستەم کردوە و هیچ ناوەندێک لەو بارەوە خۆی بە بەرپرسیار نازانێ و پشتیوانی لێ ناکا.
شایانی باسە لە ئاکامی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق چەندین ناوچەی کوردستان لە لایەن حکومەرت بەعسەوە کیمیایی باران کرا یەک لەوان شاری سەردەشت بوو کە لە رۆژی ٧ی پوشپەری ساڵی ١٣٦٦ فرۆکەکانی بەعس چوار شوینی قەرەباڵغی ئەو شارەیان کیمیایی باران کردو لە ئاکامی ئەو بۆردۆمانەدا نزیک بە ١١٠شەهید کران و پتر لە ٨٠٠٠ کەسی دیکەش بریندار و زیانی جەستەییان لێکەوت.
ئەمە لە کاتیك دایە کە هێشتا لە شاری سەردەشت دا کلینکی تایبەتی بۆ دەرمان کردنی بریندارانی کیمیایی بوونی نییە و برینداران سەڕەڕای مەسرەفێکی زۆ ناچارن بۆ چارەسەری ڕوو لە شارەگەورەکانی دەرەوی کوردستان بکەن .
ئازار کیمیایی باران کە سێبەری مەرگێکی کپ و بێ دەنگە پێویستی بە پێڕاگەیشتن و خزمەتگوزاییە و ئەویش ئەرکی ناوەندە حکومییەکانە.