جێگری ئەمنیەتی هیزە ئینتیزامییەکان بەرێوەچوونی هەرچەشنە گردبوونەوەی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا قەدەغە کرد
بە نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و شوڕای شاروگوندەکان چەندین بەرپرسی ئەمنی و ئینتیزامی سەبارەت بە بەرێوەبردنی کارنەواڵ و گردبوونەوە لە ئێران هوشداریان دا.
لەو پێوەندییەهدا زوڵفەقاری جێگری ئەمنیەتی هێزە ئینتیزامییەکان باسی لە قەدەغەبوونی ڕێکخستن و بەرێوەچوونی هەرچەشنە گردبوونەوەی هەڵبژرادنی کرد.
ئەم هەڵوێست بۆ دیدار و چاوپێکەوتنی رێبەری نیزام لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ناوەندە ئەمنیەکان دەگەڕێتەوە کە رۆژی چوارشەممە ڕابردوو بەرێوەچوو.
لەو دیدارەدا خامنەیی ڕایگەیاندبوو کە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەگەری ئەوە هەیە نەیارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی وڵات تێک بدەن هەربۆیە داوای کردوە لە هێزە ئەمنی و ئینتیزامییەکان بەتوندی لە گەڵ هەرچەشنە نارەزایەتی دەربڕین رووبەروو ببنەوە.
هەروەها رێبەری نیزام لە رێورەسمی زانکۆی ئەفسەری حەوتووی ڕابردوو وێڕای ئامووژگاریی کردنی بەربژێران بۆ ئەهوەن کردنەوەی دۆخی هەڵبژاردنەکان بە ڕاشکاوی هەڕەشەی لە ڕەخنەگرانی رێژیم کرد.












