هەوەاڵدەرییەکان باس لە هەڵاتنی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە شاری موسڵ دەکەن.
هەروەها ژنراڵ “معن سعد” ئەفسەری باڵای سرویسی دژە تیرۆری عێراق، رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ لە لێدوانێکدا لە گەڵ ئەلعەرەبییە ڕایگەیاند کە دوای بەدوای پاشەکشەو شکستی هێزەکانی داعش لە شاری موسڵ هەواڵی هەڵاتنی ئەبووبەکر بەغدادی پشتڕاست کردەوە.
ناوبراو لەوبارەوە گوتی: ئەبووبەکەر بەغدادی سەرکردەی گرووپی داعش لە هێزەکانی خۆی دابڕاوەو پەنای بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.
هەروەها ڕایشیگەیاند درێژەی هێرشە نێونەتەوەییەکان بۆ سەر شاری مۆسڵ دەتوانێ ببێتە هۆی دۆزینەوە شوێنی خۆ شاردنەوەی ئەبووبەکر بەغدادی.